دەڕەشار؛ دەستبەسەرکران و گواستنەوەی دکتۆر ناسر هیممەتی، بەندکراوی سیاسیی پێشوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران
دەڕەشار؛ دەستبەسەرکردن و گواستنەوەی دکتۆر ناسر هیممەتی، پزیشکی دەروونناس و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی بەندکران
دکتۆر ناسر هیممەتی، پزیشکی دەروونناس، نووسەر، شاعیر و بەندکراوی سیاسیی پێشووی کورد، خەڵکی شاری ئاودانان، سەر بە پارێزگای ئیلام، بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی ٣ ساڵ و ٦ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکران دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی «ماهپارە» لە شاری دەڕەشار گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی شەممە، ١٧ی ۱٠ی ٢٠٢٦، دکتۆر ناسر هیممەتی، پزیشکی دەروونناس، نووسەر و شاعیری کورد، بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی بەندکرانەکەی دەستبەسەر کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتە پێشووترەکان، دکتۆر ناسر هیممەتی لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیلام، بە سەرۆکایەتیی دادوەر ڕەجەب محەممەدی، بە تۆمەتی «چالاکیی تبلیغی بە قازانجی گرووپ و ڕێکخراوە دژبەرەکانی نیزام (پەیوەندی و پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕژیمی ئیسرائیل)» بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکران، و بە تۆمەتی «سووکایەتیکردن بە ڕێبەری»ش بە ١٥ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانی سزاکراوە.
بە پێی مادەی ١٣٤ی یاسای سزاکانی ئیسلامی، لە کۆی ئەو سزایانەدا تەنها سزای قورستر، واتە ٣ ساڵ و ٦ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکران، بەسەر ناوبراودا جێبەجێ دەکرێت.
حوکمی بەندکرانی ناوبراو لەم دواییانەدا لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئیلامەوە پەسەند کراوە.
دکتۆر ناسر هیممەتی پێشتر لە هەژماری ئینستاگرامیی خۆیدا، بە جەختکردنەوە لەسەر نایاساییبوونی حوکمەکە، ڕایگەیاندووە کە قۆناغەکانی دادڕەسیی دۆسیەکەی لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی ناوەندە ئەمنییەتییەکان و بێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی تێپەڕیوە. هەروەها، ئاماژەی بەوە کردووە کە لە مافی دەستڕاگەیشتن بە دۆسیەکەی و مافی دادڕەسیی دادپەروەرانە بێبەش کراوە.
دکتۆر ناسر هیممەتی، خەڵکی ئاودانان، وەرگێڕ و نووسەری چەندین کتێبە، کە یەکێک لەوانە کتێبی «بیرەوەرییەکانی بەندیخانە»یە. ناوبراو لە ساڵانی ڕابردووشدا چەندین جار بەهۆی چالاکییە مەدەنییەکان و بۆچوونە سیاسییەکانی، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێنراوە.
← بانه؛ دەستبەسەرکرانی سارۆ سادقزادە، منداڵی تەمەن ۱۷ ساڵی کورد لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە
بابەتی داهاتووشنۆ؛ دەستبەسەرکردنی محسن مەولوودپوور ڕاهێنەر و یاریزانی تۆپی پێ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان