هەواڵی بەپەلە
سێدارە

مانگرتنی بەندکراوان و ناڕەزایەتی بنەماڵەکانیان؛ شەپۆلی لەسێدارەدان لە قزڵحەسار کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە

July 20, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
مانگرتنی بەندکراوان و ناڕەزایەتی بنەماڵەکانیان؛ شەپۆلی لەسێدارەدان لە قزڵحەسار کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە

مانگرتنی بەندکراوان و ناڕەزایەتی بنەماڵەکانیان؛ شەپۆلی لەسێدارەدان لە قزڵحەسار کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە

خەندان تیلیگراف - ناوەندی هەواڵ

لە کاتێکدا بەندکراوانی یەکەی ٢ی بەندیخانەی قزڵحەسار لە کەرەج، ماوەی ٧ ڕۆژە لە ناڕەزایەتی بە شەپۆلی نوێی لەسێدارەدانەکان مانیان لە خواردن گرتووە، بنەماڵەی بەندکراوانی حوکمدراو بە سێدارەش لە بەردەم ئەو بەندیخانەیەدا کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

بەپی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، مانگرتنی بەندکراوان لە ١٣ی تەمووزەوە (٢٢ی پووشپەڕ) دەستی پێکردووە؛ ئەمەش دوای ئەوە هات کە چەند بەندکراوی حوکمدراو بە سێدارە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگواستراون. مانگرتووان سەرەڕای تێکچوونی دۆخی تەندروستییان، جەختیان لەوە کردووەتەوە کە تاوەکو وەڵامی خواستەکانیان نەدرێتەوە، مانگرتنەکەیان دەشکێنن.

لە درێژەی ئەم ناڕەزایەتییانەدا، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی تەمووز (٢٨ی پووشپەڕ)، بنەماڵەی حوکمدراوان بە دروشمی "نا بۆ لەسێدارەدان" و هەڵگرتنی پلاکارد، ڕق و بێزاریی خۆیان دژی سیاسەتە دژەمرۆییەکانی کۆماری ئیسلامی دەربڕی. بە گوێرەی ناوەندی مافی مرۆڤی بەلووچستان، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بە نزیکەی ٢٠٠ کەس هێرشیان کردووەتە سەر کۆبوونەوەکە و بە لێدان و سووکایەتیکردن هەوڵی بڵاوەپێکردنی بنەماڵەکانیان داوە.

چاودێرانی مافی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەکەن کە لە سەرەتای دەستبەکاربوونی مەسعوود پزیشکییانەوە، ئاماری لەسێدارەدان لە ئێران بە شێوازێکی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون کردووە و تەنها لەو ماوەیەدا لانیکەم ٣ هەزار و ٨٨٨ کەس لە سێدارە دراون.


بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە