خۆپیشاندەرێکی کورد لە ئێران لەسێدارە درا؛ وردەکارییە نوێکان لە پرۆسەیەکی نهێنی و ناعادلانە ئاشکرا دەبن
بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەشکان مەلەکی، خۆپیشاندەرێکی کورد کە لە ناڕەزایەتییەکانی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ دەستبەسەر کرابوو، لەگەڵ مەهداد محەمەددینیا لە ٣١ی مای ٢٠٢٦ بە شێوەیەکی نهێنی و بەخێرایی لەسێدارە دران.
بەپێی زانیارییە بەردەستەکان، پرۆسەی دەستبەسەرکردن تا جێبەجێکردنی سزای مەرگ لە ماوەی کەمتر لە پێنج مانگ تەواو کراوە؛ پرۆسەیەک کە بە گوتەی ڕاپۆرتەکان، لە بنەڕەتدا لەسەر دانپێدانانی زۆرەملێکراو، ڕوایەتی فەرمیی حکوومەت، پارێزەری دەستنیشانکراو و نهێنیی تەواوی قۆناغە دادوەرییەکان بنیات نراوە و گەرەنتییە سەرەتاییەکانی دادگایەکی دادپەروەرانەی تێدا نەبووە.
هەروەها، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە خێزانەکەی بە تەواوی لە پێشچوونی دۆسیەکە، ناسنامەی پارێزەری دەستنیشانکراو، کاتی دادگا و بەرواری جێبەجێکردنی حوکمەکە بێئاگا هێڵدرابوون. دوای جێبەجێکردنی سزاکەش، مافی دوا دیدار، شوشتن و کەفەنکردنی تەرمەکە و تەنانەت هەڵدانەوەی ڕووخساری کوڕەکەیان لە کەفەن، لێیان قەدەغە کراوە.
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هۆشداری دەدەن کە ئەم جۆرە دۆسیانە، بە تایبەتی دۆسیەکانی پەیوەست بە خۆپیشاندانەکان، بە شێوەیەکی خێرا و نهێنی بەڕێوە دەبرێن و زۆرجار بێ ئەوەی مافە سەرەتاییەکانی دادگایەکی دادپەروەرانە بۆ تۆمەتباران دابین بکرێت، بە سزای مەرگ کۆتایی دێن.
← پێنج ساڵ زیندان بۆ نەعیم لەشکەری، بەندکراوی کوردی بەندیخانەی تارانی گەورە
بابەتی داهاتوودەستبەسەرکردنی هاووڵاتیی کورد کیوومەرس حەسەنبەیگی و بێخبەری لە چارەنووسی →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان