ئیلام؛ نورەدین چەلەنگەر لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ١ ی ٢٠٢٦ سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا
چەرداوڵ؛ نورەدین چەلەنگەر بە سزای ساڵێک و سێ مانگ بەندکران و پێبژاردنی ٣٠ ملیۆن تەمەنی پارە سزا درا
نورەدین چەلەنگەر، هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی شارۆچکەی چەرداوڵی سەر بە پارێزگای ئیلام، کە لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ١ ی ٢٠٢٦ بووە، لەلایەن دادگای تاوانەکانی پلەی دووی ئەم شارۆچکەیەوە بە کۆی ساڵێک و سێ مانگ بەندکران و پێبژاردنی ٣٠ ملیۆن تەمەنی پارە سزادرا.
بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لە کۆتاییەکانی مانگی ١٠ی ٢٠٢٦، لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی پلەی دووی چەرداوڵ، بە سەرۆکایەتیی دادوەر «محەممەد سەرباز جەمشید»، نورەدین چەلەنگەری بە تۆمەتی «سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان» بە ساڵێک بەندکران و بە تۆمەتی «تێکدانی ئاسایشی گشتی» بە سێ مانگ بەندکران و پێبژاردنی ٣٠ ملیۆن تەمەنی پارە سزا دراوە.
دادگاییکردنی ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ١٥ی ٩ی ٢٠٢٦، لە ڕەوتێکی خێرا و بەبێ دابینکردنی مافی دەستبەسەرکراو بۆ هەبوونی پارێزەر بەڕێوە چووە. نورەدین چەلەنگەر دوای ڕاگەیاندنی حوکمەکە، ناڕەزایەتیی خۆی بەرامبەر بە بڕیارەکە تۆمار کردووە و ئێستا چاوەڕوانیی ئاکامی پێداچوونەوە بە حوکمەکەیەتی.
نورەدین چەلەنگەر ڕۆژی ٢٦ی١ی ٢٠٢٦، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە و بەبێ پیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کرا و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئیلام گوازرایەوە. ناوبراو بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ لە ژوورێکی تاکەکەسیی ئەم ناوەندەدا ڕاگیرا و لەژێر ئەشکەنجەی توندی جەستەیی و لێپرسینەوەدا بوو؛ هەروەها لە مافی پەیوەندی، چاوپێکەوتن و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کرابوو.
ئەم هاووڵاتییە کوردە دواتر بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گوازرایەوە و دوای مانگێک و هەشت ڕۆژ لە دەستبەسەری، بە دانانی بارمتەی ٤ ملیار تەمەنی و بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی ئازاد کرا.
← سنە؛ بانگکردنی لیلا پاشایی و باران ساعدی بۆ دادگای پێداچوونەوە بە تۆمەتێکی نوێ و دۆسیەسازیی ئیدارەی ئیتڵاعات
بابەتی داهاتووڕاپۆرتێک لە سەر دواهەمین دۆخی ئەفشین عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیه →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان