هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

ڕاپۆرتێک لە سەر دواهەمین دۆخی ئەفشین عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیه

October 31, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
ڕاپۆرتێک لە سەر دواهەمین دۆخی ئەفشین عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیه

ئورمیە؛ ئەفشین عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی کورد، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی سێ ساڵ بەندکران ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە کرا

ئەفشین عەزیزی، هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی شاری ئورمیە، کە لە هاوینی ساڵی ٢٠٢٥دا ماوەیەک دەستبەسەر کرابوو، دوای سەپاندنی حوکمی بەندکران لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە، لە مانگی ١٠ی ٢٠٢٦دا بۆ جێبەجێکردنی حوکمی سێ ساڵ بەندکران دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە.

بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی ١٠ی ٢٠٢٦، ئەفشین عەزیزی، خەڵکی گوندی «دزێ»ی سەر بە ناوچەی مەڕگەوەڕی ئورمیە، دوای بانگکردن و ئامادەبوونی لە لقی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای شۆڕشی ئورمیە، دەستبەسەر کرا و بۆ جێبەجێکردنی حوکمی سێ ساڵ بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە. ناوبراو ئێستا لە بەندی سیاسیی ئەم بەندیخانەیەدا ڕاگیراوە.

ئەفشین عەزیزی لە هاوینی ساڵی ٢٠٢٦دا، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئورمیەوە بە تۆمەتی «ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران» بە سێ ساڵ بەندکران سزا درابوو.

شایانی باسە، ئەفشین عەزیزی لەگەڵ براکەی، کاکۆ عەزیزی، و برازاکەی، بەختیار عەزیزی، کاتژمێر سێی بەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ٦ی٢٠٢٥، لە ئەنجامی هێرشی دەیان ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکانیان، لەگەڵ لێدان و ئەشکەنجەی توند دەستبەسەر کرابوون.

بەختیار عەزیزی هەمان ڕۆژ ئازاد کرا، بەڵام ئەفشین و کاکۆ عەزیزی بۆ ماوەی ٢١ ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئورمیە، لە ژووری تاکەکەسیدا و لەژێر لێپرسینەوەدا ڕاگیران و لەو ماوەیەدا بە شێوەیەکی نایاسایی دەستبەسەر کرابوون. ئەوان دواتر بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

ئیلام؛ نورەدین چەلەنگەر لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ١ ی ٢٠٢٦  سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 31, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
سنە؛ بانگکردنی لیلا پاشایی و باران ساعدی بۆ دادگای پێداچوونەوە بە تۆمەتێکی نوێ و دۆسیەسازیی ئیدارەی ئیتڵاعات

سنە؛ پوریا سەعیدی لە دەستبەسەرکراوانی شەڕی ٤٠ ڕۆژە سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 30, 2026

سنە؛ پوریا سەعیدی لە دەستبەسەرکراوانی شەڕی ٤٠ ڕۆژە سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

سنە؛ پوریا سەعیدی لە دەستبەسەرکراوانی شەڕی ٤٠ ڕۆژە سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

خوێندنەوەی تەواو ←
ڕاپۆرتێک لە سەر جێبەجێکرانی سزای سێدارەی فەرهاد توان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام