ڕاپۆرتێک لە سەر جێبەجێکرانی سزای سێدارەی فەرهاد توان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام
ئیلام؛ جێبەجێکردنی حوکمی سێدارەی فەرهاد توان، زیندانیی کوردی تەمەن ٤٤ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام
حوکمی سێدارەی فەرهاد توان، هاووڵاتییەکی کوردی تەمەن ٤٤ ساڵ، کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بە ئەنقەست» لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە سێدارە سزا درا ، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.
بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی ١٠ی٢٠٢٦، حوکمی سێدارەی فەرهاد توان، تەمەن ٤٤ ساڵ و باوکی دوو منداڵی ١٢ و ١٤ ساڵ، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کراوە.
ئەم زیندانییە دوو ساڵ پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بە ئەنقەستی» هاوژینەکەی دەستبەسەر کرابوو و دواتر حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی جێبەجێکردنی حوکمی سێدارەی ئەم زیندانییە لەلایەن ڕاگەیاندنە حکوومەتییەکان و، بە تایبەتی، ڕاگەیاندنەکانی سەر بە دەزگای دادوەرییەوە ڕانەگەیەندراوە.
← شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا
بابەتی داهاتووسنە؛ پوریا سەعیدی لە دەستبەسەرکراوانی شەڕی ٤٠ ڕۆژە سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان