شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا
شنۆ؛ سەنعان فەراسەت بە ١٦ مانگ زیندان سزا درا
سەنعان فەراسەت، هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە ١٦ مانگ زیندان سزا درا.
بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی ١٠ی ٢٠٢٦، سەنعان فەراسەت، هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ، حوکمی ١٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
ئەم حوکمە لەلایەن دادگای شۆڕشی شنۆ بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئەنساری و بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی نیزام» دەرکراوە.
سەنعان فەراسەت پێشتر ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ٨ی ٢٠٢٦، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات لە شاری شنۆ دەستبەسەر کرابوو.
← مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی کەیوان ئاشتاب پەرستاری خەڵکی مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی
بابەتی داهاتووڕاپۆرتێک لە سەر جێبەجێکرانی سزای سێدارەی فەرهاد توان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان