بەندیخانەی شیروان؛ جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ڕەزا ڕەجەبیان هاووڵاتیی کورد
بەندیخانەی شیروان؛ جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ڕەزا ڕەجەبیان، هاووڵاتیی کورد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سزای سێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی ڕەزا ڕەجەبیان، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی شیروان لە پارێزگای خۆراسانی باکوور، لە بەندیخانەی ناوەندیی شیروان جێبەجێ کرا. ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی ئەنقەست» بە سێدارە سزا درابوو.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، ١٥ی ۱٠ی٢٠٢٦، سزای سێدارەدانی ئەم گەنجە ٢٣ ساڵە، دوای نزیکەی پێنج ساڵ بەندکردن، لە بەندیخانەی ناوەندیی شیروان جێبەجێ کرا.
بەپێی سەرچاوەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕەزا ڕەجەبیان نزیکەی پێنج ساڵ پێش ئێستا، لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا، بە تۆمەتی «کوشتنی ئەنقەست» لە کاتی شەڕ و دەمەقڵێیەکدا دەستگیر کرابوو. دواتر، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ ئامۆزاکەی و زاواکەیان، بە سێدارە سزا درابوون.
پێشتر، لە ١٤ی ٦ی ٢٠٢٦، سزای سێدارەدانی ئەمین ڕەجەبیان، هاووڵاتیی تەمەن ٣٢ ساڵ، ئامۆزای ڕەزا ڕەجەبیان و یەکێک لە تۆمەتبارانی دیکەی ئەم دۆسیە هاوبەشە، لە هەمان بەندیخانەدا جێبەجێ کرابوو.
هەروەها عەلیرەزا سابیر، زاواکەی ئەم بنەماڵەیە و یەکێکی دیکە لە تۆمەتبارانی ئەم دۆسیەیە، بە سێدارە محکوم کراوە و لە مەترسیی جێبەجێکردنی ئەم سزا سەختەدایە.
هەواڵی جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ڕەزا ڕەجەبیان، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لەلایەن ڕاگەیاندنە حکوومەتییەکان و، بە تایبەتی، ڕاگەیاندنە نزیکەکان لە دەزگای دادوەریی ئێرانەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.
← کامێران؛ دەستبەسەرکرانی کاوە مونتەزیری و عەتا قوبادی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە
بابەتی داهاتوودەستبەسەرکرانی ژینا ئەحمەدی، هونەرمەند و دامەزرێنەری ماڵی مۆسیقای «ژیڵەمۆ» و گواستنەوەی بۆ بەندیخانەی سنە →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان