دەستبەسەرکرانی ژینا ئەحمەدی، هونەرمەند و دامەزرێنەری ماڵی مۆسیقای «ژیڵەمۆ» و گواستنەوەی بۆ بەندیخانەی سنە
مەریوان؛ بەردەوامیی ڕاگرتنی ژینا ئەحمەدی، هونەرمەند و دامەزرێنەری ماڵی مۆسیقای «ژیڵەمۆ»، لە بەندیخانەی سنە
دوای تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی ژینا ئەحمەدی، هونەرمەندی خەڵکی مەریوان و دامەزرێنەری ماڵی مۆسیقای «ژیڵەمۆ»، ناوبراو هێشتا لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی سنەدا بەندە.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی دووشەممە، ٥ی ۱٠ی ٢٠٢٦، ژینا ئەحمەدی، هونەرمەندی خەڵکی گوندی نەگڵ و دانیشتووی مەریوان، کە بە ناوی هونەریی «ژیڵەمۆ» ناسراوە، لە ماڵی خۆیدا لە مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکان، ژینا ئەحمەدی ئێستا لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی سنەدا ڕاگیراوە. لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا، ناوبراو لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، پەیوەندیی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
شایانی باسە، ژینا ئەحمەدی دامەزرێنەری ماڵی مۆسیقای «ژیڵەمۆ» لە شاری مەریوانە؛ دامەزراوەیەک کە لە بواری فێرکاریی مۆسیقا، گۆرانیبێژی، وێنەکێشی و سینەما بۆ منداڵان چالاکی دەکات.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد دەربارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم هونەرمەندە و تۆمەتە ئاراستەکراوەکان دژی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
← بەندیخانەی شیروان؛ جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ڕەزا ڕەجەبیان هاووڵاتیی کورد
بابەتی داهاتووکرمان؛ عەلیسینا مستەفەوی لە دەستگیرکراوەکانی جەنگی ٤٠ ڕۆژە، لە سێدارە درا →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان