کرمان؛ عەلیسینا مستەفەوی لە دەستگیرکراوەکانی جەنگی ٤٠ ڕۆژە، لە سێدارە درا
کرمان؛ عەلیسینا مستەفەوی، کوهنەرد و هیمالایانەڕۆی خەڵکی بەم، لە سێدارە درا
چوارشەممە، ١٤ی ۱٠ی ٢٠٢٦
حوکمی ئێعدامی زیندانییەک بە ناوی عەلیسینا مستەفەوی، کوهنەرد و هیمالایانەڕۆی پیشەیی و خەڵکی بەم، کە لە ماوەی جەنگی ٤٠ ڕۆژەی نێوان ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیلدا دەستگیر کرابوو، لە شاری کرمان جێبەجێ کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بە وتەی هەواڵگری «میزان»، سەر بە دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ١٤ی۱٠ی ٢٠٢٦، حوکمی ئێعدامی زیندانییەکی سیاسی بە ناوی عەلیسینا مستەفەوی، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی بەم، بە شێوەیەکی نهێنی لە زیندانی ناوەندی کرمان جێبەجێ کراوە.
ناوەندی میدیایی دەسەڵاتی دادوەری بانگەشەی کردووە کە مستەفەوی لە ماوەی جەنگی ٤٠ ڕۆژەدا دەستگیر کراوە و بە تۆمەتی «محاربە»، لەبەر وێنەگرتن لە شوێنەکانی کەوتنی شەقەکان و ناردنی ئەو وێنانە بۆ میدیاکانی دەرەوەی وڵات، حوکمی ئێعدامی بۆ دەرچووە.
هەروەها ئەو ناوەندە بانگەشەی کردووە کە مستەفەوی پشتگیری لە پاشایەتیخوازان کردووە و ڤیدیۆکانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱۲ی ٢٠٢٥ و هەڵگرتنی چەک لە کاتی ئەو ناڕەزایەتییانە، لە مۆبایلی ئەو دۆزراوەتەوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانە، دادگای دەرکەری حوکمەکە بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی ئەفسەرانی ئاسایش و دانپێدانانەکانی تۆمەتبار، حوکمی ئێعدامی دەرکردووە و دیوانی باڵای وڵاتیش ئەو حوکمەی پشتڕاست کردووەتەوە.
لە هەمان کاتدا، وردەکارییەکانی سەبارەت بە بەرواری دەستگیرکردنی مستەفەوی، قۆناغەکانی دادگایی، ئەگەری هەبوونی پارێزەری هەڵبژێردراو لەلایەن خۆیەوە و شێوازی وەرگرتنی دانپێدانانەکانی، بە تەواوی ڕوون نییە.
عەلیسینا مستەفەوی کوهنەرد و هیمالایانەڕۆیەکی پیشەیی بووە و لووتکەکانی ئایلەند پیک و کالاپاتار لە نەپاڵی داگیرکردووە. هەروەها، ئەو تاری دەژەنی.
← دەستبەسەرکرانی ژینا ئەحمەدی، هونەرمەند و دامەزرێنەری ماڵی مۆسیقای «ژیڵەمۆ» و گواستنەوەی بۆ بەندیخانەی سنە
بابەتی داهاتووبانه؛ دەستبەسەرکرانی سارۆ سادقزادە، منداڵی تەمەن ۱۷ ساڵی کورد لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان