هەواڵی بەپەلە
سێدارە

تاران؛ بورزوو ڕەزایی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی کرماشان، بە سزای سێدارە سزا درا

October 06, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
تاران؛ بورزوو ڕەزایی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی کرماشان، بە سزای سێدارە  سزا درا

سێشەممە، ٦ی ۱٠ی ٢٠٢٦

تاران؛ بورزوو ڕەزایی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی کرماشان، بە سزای سێدارە  سزا درا

بورزوو ڕەزایی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی کرماشان و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱۲ی ٢٠٢٥، کە ئێستا لە بەندیخانەی تارانی گەورە (فەشافوویە) بەندە، لەلایەن لقی ٢٣ی دادگای شۆڕشی تارانەوە بە سزای سێدارە سزا دراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بورزوو ڕەزایی لەلایەن لقی ٢٣ی دادگای شۆڕشی تاران، بە سەرۆکایەتیی دادوەر تەقی‌زادە، بە سزای سێدارە سزا دراوە. دانیشتنی دادگایی و پێداچوونەوە بە تۆمەتەکانی ئەم هاووڵاتییە کوردە لە مانگی۸ی ٢٠٢٦ بەڕێوە چوو و دواجار بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتانی نەیار» ئەم سزایەی بەسەردا سەپێنراوە.

سزای سێدارەی بورزوو ڕەزایی لەم دواییانەدا لەلایەن پارێزەرەکەیەوە ڕاگەیەندراوە و بەرپرسانی بەندیخانەی تارانی گەورەش بە شێوەیەکی فەرمی ئەم بڕیارەیان بە خودی ئەو ڕاگەیاندووە.

بورزوو ڕەزایی لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱۲ ی ٢٠٢٥ لە تاران لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دوای چەندین مانگ لە دەستبەسەرکردن و ئەشکەنجەدان، بۆ بەندیخانەی فەشافوویە گوازرایەوە.


بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە