دەستبەسەرکرانی سیاوەش فەیزوڵڵاهی و عەلی ڕیاحی لە شارەکانی مهاباد و بۆکان
سێشەممە، ٦ی ۱٠ی ٢٠٢٦
مهاباد و بۆکان؛ دەستبەسەرکردنی سیاوەش فەیزوڵڵاهی و عەلی ڕیاحی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە
سیاوەش فەیزوڵڵاهی، هاووڵاتیی کوردی تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی بۆکان، و عەلی ڕیاحی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی مهاباد، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی سێشەممە ٦ی۱٠ی ٢٠٢٦، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هێرشکردنە سەر ماڵی بنەماڵەیی سیاوەش فەیزوڵڵاهی، بێ پیشاندانی هیچ بڕیارێکی دادوەری، ئەو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.
لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممە ٥ی ۱٠ی ٢٠٢٦، عەلی ڕیاحی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی گوندی «قەرەقشڵاق»ی سەر بە ناوچەی شاروێڕانی مهاباد، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. ناوبراو پێشتر نیز پێشینەی دەستبەسەرکرانی هەبووە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکار و تۆمەتەکانی دەستبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییە، هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان، لە بەردەستدا نییە.
← تاران؛ بورزوو ڕەزایی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی کرماشان، بە سزای سێدارە سزا درا
بابەتی داهاتوودێولان؛ یەدوڵڵا موتاعی، ڕاهێنەری دێرینی کاراتە و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی» →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان