هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

دێولان؛ یەدوڵڵا موتاعی، ڕاهێنەری دێرینی کاراتە و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی»

October 06, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
دێولان؛ یەدوڵڵا موتاعی، ڕاهێنەری دێرینی کاراتە و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی»

سێشەممە، ٦ی ۱٠ی ٢٠٢٦

دێولان؛ دەستبەسەرکردنی یەدوڵڵا موتاعی، وەرزشکار و ڕاهێنەری دێرینی کاراتە

یەدوڵڵا موتاعی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی دێولان، ڕاهێنەری دێرینی کاراتە و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی»، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دێولان دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. ناوبراو پێشتر نیز ڕووبەڕووی هەڵسوکەوتی تۆڵەسێنەرانەی دامەزراوە ئەمنییەکان ببووەوە و بۆ هەمیشە لە ڕاهێنەرایەتی و چالاکییە وەرزشییەکان بێبەش کرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، یەدوڵڵا موتاعی، تەمەن ٤٥ ساڵ و ڕاهێنەری کاراتە بە ٣١ ساڵ پێشینەی چالاکیی وەرزشی، ڕۆژی سێشەممە ٦ی ۱٠ی ٢٠٢٦ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە شاری دێولان دەستبەسەر کراوە.

بەپێی وتەی سەرچاوە نزیکەکان لە بنەماڵەی موتاعی، ئەم هاووڵاتییە لە یەکێک لە شەقامەکانی شار و لەبەر چاوی کچەکەی، بە بەکارهێنانی توندوتیژی و بێ پیشاندانی هیچ بڕیار یان بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراوە. تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن، دامەزراوەی دەستبەسەرکەر و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

شایانی باسە کە ڕۆژی شەممە ١٥ی ۸ی٢٠٢٦، حیراسەتی ئیدارەی گشتیی وەرزش و لاوانی پارێزگای کوردستان (سنە)، دوای بانگکردنی ئەم وەرزشکارە کوردە، بە شێوەی زارەکی پێی ڕاگەیاندبوو کە «بۆ هەمیشە لە ڕاهێنەرایەتی دەرکراوە» و هەموو بەڵگەنامە و گرێبەستەکانی لەو ئیدارەیەدا دراون. هەروەها، ناوبراو لە بەردەوامکردنی چالاکیی وەرزشی و ڕاهێنەرایەتی و کردنەوەی هەر جۆرە یانەیەک لە پارێزگای کوردستان بە تەواوی قەدەغە کراوە.

یەدوڵڵا موتاعی پێشتر، لە کاتی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی» و لە ڕێکەوتی ١٩ی۹ی ٢٠٢٢، هاوکات لەگەڵ مانگرتن و کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان، دەستبەسەر کرابوو. ئەو دوای چەند هەفتەیەک بە شێوەی کاتی و بە بارمتە ئازاد کرا و دواتر سزای پێنج ساڵ بەندکردنی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپا.

ناوبراو هەروەها لە مانگی ٥ی ٢٠٢٤ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگ کرابوو و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

قەزوێن؛ سەعید ئیجادی هاووڵاتیی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی» سزای ۲۱ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 24, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
سنە؛ دەستبەسەرکرانی مونا دەباغ بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران

بەندیخانەی ئیلام؛ بەردەوامبوونی دەستبەسەرکرانی ئەمیر پەرویززادە هاووڵاتیی کورد و خەڵکی بەدرە

دەستبەسەرکرانی ڕەزا تیج و عەلی مورادیان دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری بەدرە لە پارێزگای ئیلام
بەندکردن
// Oct 23, 2026