دێولان؛ دەستبەسەرکرانی فەرامەرز ساعیدی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە
چوارشەممە، ٧ی ۱٠ی ٢٠٢٦
دێولان؛ دەستبەسەرکردنی فەرامەرز ساعیدی، چالاکی مەدەنیی کورد، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە
فەرامەرز ساعیدی، چالاکی مەدەنیی کورد و خەڵکی دێولان، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەم شارە دەستبەسەر کرا و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٦ی۱٠ی ٢٠٢٦، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە یەکێک لە شەقامەکانی دێولان، بە کەڵکوەرگرتن لە توندوتیژی، فەرامەرز ساعیدی، چالاکی مەدەنیی ئەم شارەیان دەستبەسەر کردووە و دواتر ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.
بەپێی وتەی سەرچاوەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دوای دەستبەسەرکردنی فەرامەرز ساعیدی، بە شێوەیەکی توندوتیژانە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی کەسیی ناوبراو و لەگەڵ پشکنینی ماڵەکەی، ژمارەیەک لە کەلوپەلە کەسییەکانیان دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنی فەرامەرز ساعیدی و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان بە ناوبراوەوە لەبەردەست نییە. هەروەها، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ناوبراو، تا ئێستا بێئەنجام ماوەتەوە.
← دێولان؛ یەدوڵڵا موتاعی، ڕاهێنەری دێرینی کاراتە و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی»
بابەتی داهاتووبۆکان؛ موحسین گەردیشی سزای چوار مانگ و پانزدە ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپا →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان