بۆکان؛ موحسین گەردیشی سزای چوار مانگ و پانزدە ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپا
سێشەممە، ٦ی ۱٠ی ٢٠٢٦
بۆکان؛ موحسین گەردیشی بە چوار مانگ و پانزدە ڕۆژ بەندکردن سزادرایەوە
موحسین گەردیشی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی بۆکان، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە چوار مانگ و پانزدە ڕۆژ بەندکردن سزادرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی یەکشەممە، ٤ی ۱٠ی ٢٠٢٦، موحسین گەردیشی لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی بۆکانەوە بە تۆمەتی «ئەندامەتی لە پژاک» بە چوار مانگ و پانزدە ڕۆژ بەندکردن سزادرایەوە.
ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە، ٧ی ۱٠ی ٢٠٢٥، لەگەڵ برایەکەی، حوسێن گەردیشی، دەستبەسەر کرابوون.
شایانی باسە کە ئەم دوو برا لە ١٠ی ۲ی ٢٠٢١، لە کاتی دەستبەسەرکردنی بەکۆمەڵی چالاکانی کورد، لەلایەن هێزەکانی ئیتالاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوون.
موحسین گەردیشی دوای چەند ڕۆژێک ئازاد کرا، بەڵام حوسێن گەردیشی دوای دوو مانگ دەستبەسەرکردن، ڕۆژی ٨ی۳ی ٢٠٢١، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازاد کرا.
← دێولان؛ دەستبەسەرکرانی فەرامەرز ساعیدی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە
بابەتی داهاتووسەقز؛ دەستبەسەرکردنی لانی کەم ٧ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان