سەقز؛ دەستبەسەرکردنی لانی کەم ٧ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە
پێنجشەممە، ٨ی ۱٠ی ٢٠٢٦
سەقز؛ دەستبەسەرکردنی لانی کەم ٧ هاووڵاتیی کورد بە توندوتیژیی زۆرەوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات
هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بە توندوتیژیی زۆرەوە هەڵیانکوتووەتە سەر ماڵی لانی کەم ٧ هاووڵاتیی کورد لە شاری سەقز و دەستبەسەریان کردوون. ناسنامەی ئەم هاووڵاتییانە عەبدوڵڵا ئەمینی، ڕەحیم حەقپەرەست، سەید محەممەدساڵح حوسێنی، محەممەد حەکیمپوور، مستەفا قادری، خالید ڕەحیمی و حوسێن عەبدوڵڵاهییە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، کاتژمێر ٦ی بەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٨ی۱٠ی٢٠٢٦، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات لە شاری سەقز هەڵیانکوتووەتە سەر ماڵی ٧ هاووڵاتیی کورد و بە بەکارهێنانی توندوتیژیی زۆر دەستبەسەریان کردوون.
ناسنامەی ئەم حەوت هاووڵاتییە بە ناوەکانی عەبدوڵڵا ئەمینی، ڕەحیم حەقپەرەست، سەید محەممەدساڵح حوسێنی، محەممەد حەکیمپوور، تەمەن ٤٥ ساڵ، مستەفا قادری، خالید ڕەحیمی و حوسێن عەبدوڵڵاهی بۆ ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ساغ بووەتەوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییانە، تۆمەتەکانی دژ بەوان و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەردەستدا نییە.
← بۆکان؛ موحسین گەردیشی سزای چوار مانگ و پانزدە ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپا
بابەتی داهاتوودەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی حەسەن مستەفایی لە خێرخوازانی شاری بانە →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان