سزای سێدارەی ئیحسان نەورۆزی بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا
پێنجشەممە ۱ی۱٠ی۲٠۲٦
سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی ئیحسان نەورۆزی، کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی ئەنقەست» سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان (بەندیخانەی ناوەندی) جێبەجێ کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ۲۹ی ۹ی۲٠۲٦، سزای سێدارەی ئیحسان نەورۆزی، خەڵکی گوندی «پالانی سەرێ»ی سەر بە شاری دالاهۆ، خێزاندار و باوکی منداڵێک، لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان بەڕێوە چووە.
بە گوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئیحسان لە ساڵی ۲۰۱۷دا لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێک لە ناوچەی سەرپێڵی زەهاو بە تۆمەتی «کوشتنی ئەنقەست» دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.
شایانی باسە کە، ئیحسان نەورۆزی لە هاووڵاتییانی کورد و پەیڕەوانی ئایینی یارسان بووە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ڕاگەیاندنە فەرمییەکانی ناوخۆی ئێران یان سەرچاوە دادوەرییەکانەوە ڕانەگەیەندراوە.
← سەقز؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی حەیدەر قادریان
بابەتی داهاتوومیراوا؛ کوژرانی خالید شیر، کاسبکار و مەڕداری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان