هەواڵی بەپەلە
هەواڵ

میراوا؛ کوژرانی خالید شیر، کاسبکار و مەڕداری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان

October 01, 2026 1 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
میراوا؛ کوژرانی خالید شیر، کاسبکار و مەڕداری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان

پێنجشەممە، ١ی۱٠ی٢٠٢٦

خالید شیر (ناسراو بە خالید عەبدوڵڵا حاجی)، کاسبکار و مەڕداری کورد و خەڵکی ناوچەی میراوا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی ئەو شارەدا کوژرا.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ گەیشتوون، ڕۆژی پێنجشەممە، ١ی ۱٠ی ٢٠٢٦، خالید شیر کە خێزاندار و باوکی سێ منداڵ و خەڵکی گوندی ئاڵواتانی میراوا بوو، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان بریندار بوو و دوای ڕۆژێک بەهۆی سەختیی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.

بە گوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم کاسبکارە کوردە کە لە ڕێگەی مەڕدارییەوە بژێویی ژیانی دابین دەکرد، لە بەرزایی و کوێستانە سنوورییەکانی «گوێزێ» سەر بە دەشتی «وەزنێ»، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و بەبێ ڕەچاوکردنی یاساکانی بەکارهێنانی چەک، کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران و بەسەختی بریندار کرا.

ناوبراو دوای برینداربوونی، بۆ مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ورمێ گواسترایەوە، بەڵام بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

سەلاسی باوەجانی؛ گەنجێک بە ناوی نایب کەرەمی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپا کوژرا
هەواڵ
// Sep 29, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
 کوژرانی عەلی ئوسلوب بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی وەزارەتی ئیتڵاعات و بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی تەرمەکەی لە پیرانشار
هەواڵ
// Sep 22, 2026

چوار ساڵ بەسەر مەرگی ژینا ئەمینیدا تێدەپەڕێت؛ یاد و بیرەوەرییەکەی هێشتا زیندووە
هەواڵ
// Sep 16, 2026

مێهران؛ موجتەبا باباخانی لە چالاکانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱ی ۲٠۲٦، دوای دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بە تەقاندنەوەی نارنجۆک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
هەواڵ
// Sep 09, 2026