هەواڵی بەپەلە
هەواڵ

مێهران؛ موجتەبا باباخانی لە چالاکانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱ی ۲٠۲٦، دوای دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بە تەقاندنەوەی نارنجۆک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

September 09, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
مێهران؛ موجتەبا باباخانی لە چالاکانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱ی ۲٠۲٦، دوای دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بە تەقاندنەوەی نارنجۆک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

چوارشەممە، ۹ی۹ی۲٠۲٦

موجتەبا باباخانی، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری مێهران لە پارێزگای ئیلام و یەکێک لە بەشداربووانی ناڕەزایەتییەکانی کانوونی دووەم (بەفرانبار)، لە ئەنجامی گەمارۆدان و هێرشی چەکدارانەی هێزەکانی «یەکەی تایبەتی نۆپۆ» بۆ سەر حەشارگەی خۆی و براکەی، گیانی لەدەستدا. ناوبراو دوای دەستبەسەرکرانی بە تەقاندنەوەی نارنجۆکێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و دوو کەس لە هێزە حکوومەتییەکانیش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ۹ی ۹ی۲٠۲٦،هێزە حکوومەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی خۆشاردنەوەی موجتەبا باباخانی و شوجاع باباخانی، دوو برای کوردی خەڵکی مێهران کە دوای ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱ ی۲٠۲٦بە شێوەیەکی نهێنی دەژیان، و لە ئاکامدا تێکەڵچوونێکی چەکدارانە ڕووی داوە.

بەپێی وتەی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، لە ڕەوتی ئەم هێرشە چەکدارانەیەدا، شوجاع توانیویەتی لە ماڵە گەمارۆدراوەکەی شارۆچکەی ئیسلامییەی مێهران هەڵبێت، بەڵام موجتەبا باباخانی دەستبەسەر کراوە. ناوبراو لە کاتی دەستبەسەرکرانیدا بە کەڵکوەرگرتن لە نارنجۆکێکی دەستی هەوڵی تەقاندنەوەی داوە، کە لە ئاکامدا خودی خۆی دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و لانی کەم دوو کەس لە هێزە حکوومەتییەکان بەسەختی بریندار بوون و باری تەندروستییان نالەبار ڕاگەیەندراوە.

شایانی باسە کە موجتەبا باباخانی هاوڕێ لەگەڵ براکەی لە بەشداربووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی مانگی ۱ی ۲٠۲٦ بوون، کە دوای ڕاوەدوونانیان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە، ژیانێکی نهێنییان گرتبووە بەر.


بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە