هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

هەڵوەشاندنەوەی یەکێک لە سزاکانی سێدارەی یووسف ئەحمەدی؛ مەترسیی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە سیاسییە کوردە هێشتا بەردەوامە

September 10, 2026 4 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
هەڵوەشاندنەوەی یەکێک لە سزاکانی سێدارەی یووسف ئەحمەدی؛ مەترسیی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە سیاسییە کوردە هێشتا بەردەوامە

سنە؛ هەڵوەشاندنەوەی یەکێک لە سزاکانی سێدارەی یووسف ئەحمەدی و گۆڕینی بۆ ١٠ ساڵ زیندان

پێنجشەممە، ١٠ی۹ی ٢٠٢٦

سزای سێدارەی یووسف ئەحمەدی، بەندکراوی سیاسیی کورد و خەڵکی بانه، کە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە بەندە و زیاتر لە شەش ساڵە بەبێ تەنانەت یەک ڕۆژ مۆڵەت لە زینداندا بەسەر بردووە، هەڵوەشێندرایەوە و بۆ ١٠ ساڵ بەندکردن گۆڕدرا. بەڵام ناوبراو هێشتا لە دۆسیەیەکی دیکەدا بە سزای سێدارە  سزا دراوە و مەترسیی جێبەجێکردنی ئەو سزایە بەردەوامە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی ٣ی۹ی ٢٠٢٦، یەکێک لە سزاکانی سێدارەی یووسف ئەحمەدی کە لەلایەن دادگای تاوانەکانەوە بە تۆمەتی «قیساس» بەسەریدا سەپێنرابوو، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای تاوانەکانی پارێزگای کوردستان لە سنە هەڵوەشێندرایەوە و بۆ پێدانی دیە و ١٠ ساڵ بەندکردن گۆڕدرا.

لەگەڵ ئەوەشدا، یووسف ئەحمەدی هێشتا لە دۆسیەیەکی جیاوازدا بە سزای سێدارە سزا دراوە و مەترسیی جێبەجێکردنی ئەو سزایە لەسەرە.

سزای سێدارەی دووەم بە تۆمەتی «بەغی» لە ساڵانی ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥دا دوو جار لەلایەن لقی ٣٩ی دیوانی باڵای ئێران، بە سەرۆکایەتی «نیری»، پشتڕاست کراوەتەوە. پارێزەرانی ناوبراو بۆ جاری سێیەم داواکاریی پێداچوونەوەی دادگایی ئەم سزایەیان بۆ دیوانی باڵا ناردووە.

ئەم بەندکراوە سیاسییە لە  مانگی ۱۱ی٢٠٢٤ لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە، بە سەرۆکایەتی قازی سەعیدی، بە تۆمەتی «بەغی» و بە پێی ئەوەی بە «ئەندامێتی لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران» تۆمەتبار کرابوو، بە سزای سێدارە سزا درا.

ڕەوتی پێکهێنانی دۆسیە و سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر یووسف ئەحمەدی، بە پێشێلکردنی ئاشکرای بنەماکانی دادڕەسیی دادپەروەرانە ئەنجام دراوە. دانپێدانانەکانی ناوبراو کە لەژێر ئەشکەنجەی دژواری جەستەیی و ڕوحی و فشار و گوشاری بەردەوامی دامەزراوە ئەمنییەکان وەرگیراون، بوونەتە بنەمای سەرەکیی دۆسیەکە و دەرکردنی حوکمی سێدارە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانە، دانپێدانانی زۆرەملێی یووسف ئەحمەدی لە دۆخێکدا وەرگیراوە کە چەند بڕبڕەیەکی پشتی لە ئەنجامی ئەشکەنجە زیانیان بەرکەوتووە و چەندین جار بەهۆی کوتەککردنی بە کێبڵی کارەبا بێهۆش کراوە. هەروەها هێزە حکوومەتییەکان بە هەڕەشەکردن بە ئازاردانی ئەندامانی خێزانەکەی، هەوڵیان داوە ناوبراو ناچار بە قبوڵکردنی تۆمەتەکان بکەن.

یووسف ئەحمەدی لە کاتی دەستبەسەرکردنەکەیدا بریندار بووە و پێشتر لە بەشی قۆڵەکەشی شکاوە. بەڵام لە ماوەی دەستبەسەری لە بەندی دەزگای ئیتلاعاتی سنەدا، هیچ پێڕاگەیشتنێکی پزیشکیی گونجاوی پێ نەدراوە. ناوبراو پێشتر بەهۆی نەخۆشیی سەرەتا (صرع) لەژێر چاودێریی پزیشکی پسپۆڕی دەمار و ڕوان بووە، بەڵام لە قۆناغی لێپرسینەوەدا لە دەستڕاگەیشتن بە چارەسەر بێبەش کراوە.

سێ هاووڵاتیی دیکەی پەیوەندیدار بە هەمان دۆسیە، بە تۆمەتی «بەشداری لە بەغی» بە سزای کۆی ٦٥ ساڵ بەندکردنسزا دراون؛ محەممەد کەریمی بە ٢٥ ساڵ، باسط کەریمی بە ٢٠ ساڵ و محەممەد فەیزی بە ٢٠ ساڵ بەندکردن سزا دراون . ئەم حوکمانە ڕۆژی ٣ی۹ی٢٠٢٣ پێیان ڕاگەیەندراون.

هەر چوار بەندکراوە سیاسییەکە لە قۆناغە جیاوازەکانی لێپرسینەوە و دادگایی و تەنانەت دوای گواستنەوەیان بۆ بەندیخانەش، لە سەرەتاییترین مافە یاساییەکانیان، لەوانە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، بێبەش کراون.

یووسف ئەحمەدی ڕۆژی ٢٦ی٤ی ٢٠٢٠ و محەممەد کەریمی، محەممەد فەیزی و باسط کەریمی ڕۆژی ٢٥ی٤ی ٢٠٢٠ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بە بەکارهێنانی توندوتیژیی دژوار دەستبەسەر کران. دوای بەسەربردنی ماوەیەکی درێژ لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە، هەموویان بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە گواسترایەوە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

مەریوان؛ دەستبەسەرکرانی خەبات فەدایی، هونەرمەندی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی
بەندکردن
// Sep 09, 2026

خوێندنەوەی تەواو
دەستبەسەرکردنی سووران یاری لاوی تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی جوانڕۆ بە لاقی شکاوەوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە
بەندکردن
// Sep 08, 2026

دوو هەرزەکاری کورد لە تیکاب دەستگیر کراون و بۆ تاران گوازراونەتەوە
بەندکردن
// Sep 08, 2026

دوو هەرزەکاری کورد لە تیکاب دەستگیر کراون و بۆ تاران گوازراونەتەوە

دوو هەرزەکاری کورد لە تیکاب دەستگیر کراون و بۆ تاران گوازراونەتەوە

خوێندنەوەی تەواو
سنە؛ دەستبەسەرکردنی توندوتیژانەی فەرەیدوون نامداری و شوعلە ڕووحی هاوژینی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە
بەندکردن
// Sep 07, 2026