کوژرانی عەلی ئوسلوب بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی وەزارەتی ئیتڵاعات و بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی تەرمەکەی لە پیرانشار
سێشەممە، ٢٢ی۹ی ٢٠٢٦
پیرانشار؛ عەلی ئوسلوب بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کوژرا و تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە
عەلی ئوسلوب، هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی پیرانشار، لە ئەنجامی بۆسە و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتدا کوژراوە. ئەم هێزانە دوای کوشتنی ناوبراو، تەرمەکەیانیان بردووە و ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئێوارەی پێنجشەممە، ١٧ی ۹ی ٢٠٢٦، عەلی ئوسلوب، تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی «کێلەسپێان»ی سەر بە پیرانشار، لە نزیک گوندی «جڵدیان» لە نێوان شارەکانی پیرانشار و شنۆ، کەوتووەتە بۆسەی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەم هێزانە کوژراوە.
بەپێی وتەی سەرچاوە نزیکەکان لە بنەماڵەی ئوسلوب، عەلی ئوسلوب لە ئێوارەی ١٧ی۹، لە کاتێکدا بە مۆتۆرسیکڵ لەسەر ڕێگای نزیک گوندی «جڵدیان» لە پیرانشاردا بووە، کەوتووەتە بۆسەی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات. هێزە ئەمنییەکان، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، بە چەکی قورس و نیمچەقورس، لەوانە دۆشکا و کلاشینکۆف، ناوبراویان کردووەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ و بەهۆی بەرکەوتنی چەندین فیشەکەوە دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
شایانی باسە کە هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات دوای کوژرانی عەلی ئوسلوب، تەرمەکەیانیان لەگەڵ خۆیان بردووە. دوای ئەوەی بنەماڵەکەی سەردانی دادگا و دامەزراوە ئەمنییەکانی پیرانشاریان کردووە، دادستانی ئەم شارە، لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی کو
← بجنۆرد؛ دەستبەسەرکردنی مەهدی پاکمێهر، هونەرمەند و گۆرانیبێژی کورد بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران
بابەتی داهاتووکوژرانی محەممەدسدیق ئەوەڵی، کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان