هەواڵی بەپەلە
هەواڵ

ژنکوژی؛ نیلووفەر موجاور خەڵکی پیرانشار، دوای ئەشکەنجە و لێدانێکی زۆر تووشی مەرگی مێشکی بووە

September 04, 2026 3 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
ژنکوژی؛ نیلووفەر موجاور خەڵکی پیرانشار، دوای ئەشکەنجە و لێدانێکی زۆر تووشی مەرگی مێشکی بووە

‎هەینی، ٤ی ۹ی ٢٠٢٦
‎

نیلووفەر موجاور، تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی پیرانشار، دوای ئەوەی لەلایەن پیاوێکەوە تووشی توندوتیژیی دژواری جەستەیی، ئەشکەنجە و دەستدرێژی بووەوە، بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە و سەرئەنجام تووشی مەرگی مێشکی بوو. سەرەڕای ئەوەی بنەماڵەی موجاور سکاڵای یاساییان دژ بە تۆمەتبارەکە تۆمار کردووە، بەڵام تا ئێستا دەستبەسەر نەکراوە و بەپێی زانیارییەکان هەڵاتووە.
‎بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە دەست ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، نیلووفەر موجاور لە کاتی ئەنجامدانی کاری وەرزی لەگەڵ پیاوێک بە ناوی سەید عیزەتەدین سەید تاهیری (تەمەن ٤١ ساڵ) ئاشنا ببوو. دوای مانگێک لە پەیوەندیی تەلەفۆنی، ئەم پیاوە بە بەڵێنی هاوسەرگیری، شەوانە نیلووفەری لە ماڵی بنەماڵەکەیان هێناوەتە دەرەوە و بۆ شوێنێکی دوورتر گواستوویەتییەوە. تۆمەتبارەکە بە خەڵەتاندنی بنەماڵەی موجاور بەوەی لە ڕۆژانی داهاتوودا هەنگاو بۆ هاوسەرگیریی فەرمی دەنێت، نیلووفەری لە بنەماڵەکەی شاردووەتەوە و خستوویەتییە بەر توندوتیژی و ئازاری زۆر سەختی جەستەیی.
‎دوای تێپەڕبوونی نزیکەی ١٢ ڕۆژ لە ڕفاندنی نیلووفەر و لە دوای سەختبوونی برینەکانی سەر جەستەی، لە ڕۆژی ٣٠ی ۸ی ٢٠٢٦ ئەم پیاوە نیلووفەری بۆ ناوەندێکی تەندروستی لە گوندی ئەندێزێی سەر بە شاری پیرانشار گواستووەتەوە و لەوێ ئیددعای کردووە کە هاوسەری یاسایی یەکترن و ناوبراو لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا بریندار بووە. بەم حاڵەشەوە، دوای گواستنەوەی نیلووفەر بۆ نەخۆشخانە، پیاوەکە بە بیانووی هێنانی بەڵگەنامەکان، نەخۆشخانەکەی جێهێشتووە و هەڵاتووە.
‎دوای ئەوە، بەرپرسانی نەخۆشخانەکە پەیوەندییان بە بنەماڵەی نیلووفەرەوە کردووە و برینداربوونی کچەکەیانیان ئاگادار کردووەتەوە. بە وتەی بنەماڵەکەی، لە نەخۆشخانە شوێنەواری دژواری لێدان و سووتاندن لەسەر جەستەی بینراوە. پزیشکانیش ڕایانگەیاندووە کە مەرگی مێشکیی نیلووفەر بەهۆی کەوتنی زەبر و لێدانی سەخت بۆ سەری ڕووی داوە.
‎بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی گەیشتوونەتە دەست ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، شوێنەواری سەختی ئەشکەنجە و لێدان بە ڕوونی لەسەر جەستەی نیلووفەر دیارە.
‎دوای ئەوەی پزیشکان پشتڕاستیان کردەوە کە نیلووفەر تووشی مەرگی مێشکی بووە و هیچ هیوایەک بۆ زیندومانەوەی نییە، بنەماڵەکەی بڕیاریان دا ئەندامەکانی جەستەی ببەخشنە ئەو نەخۆشانەی پێویستیان پێیەتی.
‎بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە ئەندامەکانی جەستەی نیلووفەر ڕۆژی هەینی، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئورمیە ببەخشرێن.
‎بنەماڵەی نیلووفەر دژ بە کەسی تۆمەتبار سکاڵایان تۆمار کردووە، بەڵام تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو دەستبەسەر نەکراوە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

میراوا؛ کوژرانی خالید شیر، کاسبکار و مەڕداری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان
هەواڵ
// Oct 01, 2026

میراوا؛ کوژرانی خالید شیر، کاسبکار و مەڕداری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان

میراوا؛ کوژرانی خالید شیر، کاسبکار و مەڕداری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان

خوێندنەوەی تەواو ←
سەلاسی باوەجانی؛ گەنجێک بە ناوی نایب کەرەمی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپا کوژرا
هەواڵ
// Sep 29, 2026

سەلاسی باوەجانی؛ گەنجێک بە ناوی نایب کەرەمی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپا کوژرا

سەلاسی باوەجانی؛ گەنجێک بە ناوی نایب کەرەمی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپا کوژرا

خوێندنەوەی تەواو ←
 کوژرانی عەلی ئوسلوب بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی وەزارەتی ئیتڵاعات و بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی تەرمەکەی لە پیرانشار
هەواڵ
// Sep 22, 2026

چوار ساڵ بەسەر مەرگی ژینا ئەمینیدا تێدەپەڕێت؛ یاد و بیرەوەرییەکەی هێشتا زیندووە
هەواڵ
// Sep 16, 2026

چوار ساڵ بەسەر مەرگی ژینا ئەمینیدا تێدەپەڕێت؛ یاد و بیرەوەرییەکەی هێشتا زیندووە

چوار ساڵ بەسەر مەرگی ژینا ئەمینیدا تێدەپەڕێت؛ یاد و بیرەوەرییەکەی هێشتا زیندووە

خوێندنەوەی تەواو ←