هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

سامان قادری، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی مانگی ۱۲ ی ۲٠۲٥لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ١٤ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

September 04, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
سامان قادری، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی مانگی ۱۲ ی ۲٠۲٥لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ١٤ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

هەینی، ٤ی۹ی ٢٠٢٦

سامان قادری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئورمیە و لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱۲ ی ۲٠۲٥ ، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ١٤ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی گەیشتووەتە دەست ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، سامان قادری (تەمەن ٣٧ ساڵ) و بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی تاران، لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ئیمان ئەفشاری" سزای ١٤ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

ناوبراو بە تۆمەتی "کردەوە دژی ئاسایشی نەتەوەیی" سزای ١١ ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی "سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان" سزای ٣ ساڵ بەندکران، کە سەرجەم دەکاتە ١٤ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

ئەم سزایە ڕۆژی سێشەممە، ٢٥ی ۸ی٢٠٢٦ بەم بەندکراوە ڕاگەیەندراوە. سامان قادری دوای ڕاگەیاندنی سزاکە، ناڕەزایەتیی بەرامبەر بڕیارەکە دەربڕیوە و داوای پێداچوونەوەی کردووە.

ئەم هاووڵاتییە لە مانگی ۳ی٢٠٢٦دا لەلایەن هێزەکانی هەواڵگریی سوپاوە لە تاران دەستبەسەر کرا و دوای کۆتاییهاتنی قۆناغە سەرەتاییەکانی لێکۆڵینەوە، بۆ بەندیخانەی گەورەی تاران گواستراوەتەوە و تا ئێستاش لەو بەندیخانەیەدا ڕاگێڕدراوە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

مەریوان؛ دەستبەسەرکرانی خەبات فەدایی، هونەرمەندی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی
بەندکردن
// Sep 09, 2026

خوێندنەوەی تەواو
دەستبەسەرکردنی سووران یاری لاوی تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی جوانڕۆ بە لاقی شکاوەوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە
بەندکردن
// Sep 08, 2026

دوو هەرزەکاری کورد لە تیکاب دەستگیر کراون و بۆ تاران گوازراونەتەوە

سنە؛ دەستبەسەرکردنی توندوتیژانەی فەرەیدوون نامداری و شوعلە ڕووحی هاوژینی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە
بەندکردن
// Sep 07, 2026