ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی میلاد خۆرشیدی، مامۆستای قوتابخانە لە شاری مەریوان
ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی میلاد خۆرشیدی، مامۆستای قوتابخانە لە شاری مەریوان
هەینی،٥ی۹ی۲٠۲٦
میلاد خۆرشیدی، هاووڵاتییەکی کوردی دانیشتووی شاری مەریوان و مامۆستای قۆناغی سەرەتایی، ماوەی نزیکەی مانگێکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستاش هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، میلاد خۆرشیدی، مامۆستای قوتابخانەی تەمەن ۳۲ ساڵ، خێزاندار و خەڵکی گوندی "بەهرام ئاباد"ی سەر بە شاری سەوڵاوا و نیشتەجێی مەریوان، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی لە مەریوان دەستبەسەر کرا و گواسترایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات لە سنە.
شایانی باسە هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئەو مامۆستایەدا ماڵەکەیان پشکنیوە. هەروەها ناوبراو دوای دەستبەسەرکرانی، بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ خراوەتە ژێر گوشارێکی توندەوە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی مانگێک بەسەر دەستبەسەرکردنیدا، هەوڵ و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە ڕەوش و باری تەندروستیی ناوبراو بێئاکام ماونەتەوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.
← سامان قادری، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی مانگی ۱۲ ی ۲٠۲٥لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ١٤ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا
بابەتی داهاتووبۆکان؛ ڕاپۆرتێک لەسەر بەردەوامیی دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی محەممەد موعینپوور →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان