سنە؛ خەبات دێهدار، چالاکی کرێکاریی کورد سزای بەندکران و پێبژاردنی پارەی بەسەردا سەپێندرا
چوارشەممە، ٢٣ی ۹ی ٢٠٢٦
سنە؛ خەبات دێهدار بە یەک ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو و سزای دارایی سزا درا
خەبات دێهدار، چالاکی کرێکاریی کورد و خەڵکی شاری سنە، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە یەک ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو و سزای دارایی سزا درا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، خەبات دێهدار، هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە، لەلایەن یەکێک لە لقەکانی دادگای کیفریی ئەم شارەوە بە یەک ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو و پێبژاردنی پێنج ملیۆن تمەن سزای دارایی سزا دراوە.
بەپێی بڕیاری دادگا، ناوبراو دەبێت هەر سێ مانگ جارێک سەردانی ناوەندە ئەمنییەکان بکات و ئامادەبوونی خۆی لەو ناوەندانە تۆمار بکات.
خەبات دێهدار لە ١٠ی ۲ی ٢٠٢٦ دەستبەسەر کرابوو و لە ١٣ی مارس هەمان ساڵ، بە دانانی بارمتە، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرابوو.
ناوبراو پێشتر، لە ١٩ی ۹ی ٢٠٢٣، لەگەڵ براکەی، ڕامیار دێهدار، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و دوای یەک مانگ، لە ٢٠ی ئۆکتۆبەری هەمان ساڵ، بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو. دواتر، لەلایەن یەکێک لە لقەکانی دادگای شۆڕشی سنەوە بە تۆمەتی «پڕۆپاگەندە دژ بە حکومەت» بە یەک ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو سزا درابوو.
شایانی باسە کە خەبات دێهدار لە ڕەوتی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی»شدا لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.
← کوژرانی محەممەدسدیق ئەوەڵی، کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران
بابەتی داهاتووبانه؛ دەستبەسەرکردنی ئازاد ڕەحمەتی، چالاکی مەدەنیی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان