میاندواو؛ عەبدوڵڵا سووری سزای حەوت ساڵ و شەش مانگ و یەک ڕۆژ بەندکران به سەردا سەپا
دووشەممە، ٢١ی ۹ی ٢٠٢٦
میاندواو؛ سزای حەوت ساڵ و شەش مانگ و یەک ڕۆژ زیندان بەسەر عەبدوڵڵا سووریدا سەپێندرا
عەبدوڵڵا سووری، هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی میاندواو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە حەوت ساڵ و شەش مانگ و یەک ڕۆژ بەندکران سزادرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، عەبدوڵڵا سووری، خەڵکی گوندی «شین ئاوا»ی سەر بە میاندواو، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «پەیوەندی لەگەڵ حیزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان» بە حەوت ساڵ و شەش مانگ و یەک ڕۆژ زیندان سزادرایەوە.
ئەم هاووڵاتییە لە ١٦ی ۱ی ٢٠٢٥ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و دوای ماوەیەک، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی، ئازاد کرا.
شایانی باسە کاروان سووری، کوڕی ١٧ ساڵەی عەبدوڵڵا سووری، لە ١ی ۹ی ٢٠٢٦ بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و دواتر بە دانانی بارمتەی چوار میلیارد تمەن ئازاد کرا.
← سنە؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی نیما ئەحمەدی
بابەتی داهاتوودەستبەسەرکردنی ئامانج محەممەدپوور، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان