هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

سنە؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی نیما ئەحمەدی

September 20, 2026 1 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
سنە؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی نیما ئەحمەدی

یەکشەممە، ٢٠ی۹ی ٢٠٢٦

سنە؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی نیما ئەحمەدی

سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ هەفتە بەسەر دەستبەسەرکرانی نیما ئەحمەدی، هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی شاری سنە، هیچ زانیارییەکی ڕوون لەبارەی چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەردەست نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، نزیکەی سێ هەفتە پێش ئێستا، نیما ئەحمەدی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە، لە گۆڕەپانی ئیقبال لەو شارە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکردنەکە بە بەکارهێنانی توندوتیژی و بەبێ پیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری ئەنجام دراوە.

سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ هەفتە بەسەر دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەردەست نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی نیما ئەحمەدی بۆ زانینی دۆخی ئەو، هەتا ئێستا بێ ئەنجام ماوەتەوە.

ناوبراو ڕۆژی ١٦ی ۹ی٢٠٢٥، هاوکات لەگەڵ سێیەمین ساڵیادی کوژرانی حکومەتیی ژینا ئەمینی، دەستبەسەر کرابوو.


بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە