هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

میاندواو؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکرانی کاروان سووری منداڵی تەمەن ۱۷ ساڵی کورد

September 20, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
میاندواو؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکرانی کاروان سووری منداڵی تەمەن ۱۷ ساڵی کورد

یەکشەممە، ٢٠ی۹ی ٢٠٢٦

میاندواو؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکرانی کاروان سووری، منداڵێکی کوردی تەمەن ١٧ ساڵ

کاروان سووری، منداڵێکی کوردی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی میاندواو، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و دوای چوار ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات ئازاد کرا. ناوبراو دووبارە بۆ دامەزراوە ئەمنییەکان بانگهێشت کراوە و مەترسیی دەستبەسەرکردنەوەی لەسەرە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی سێشەممە، ١ی۹ی ٢٠٢٦، کاروان سووری، منداڵێکی کوردی تەمەن ١٧ ساڵ، لە کاتی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی میاندواو بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەیان لە گوندی «شین ئاوا»، سەر بە میاندواو، دەستبەسەر کرا و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گواسترایەوە.

بەپێی وتەی سەرچاوەکان، هێزە حکوومەتییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئەم منداڵەدا هەوڵیان داوە ماڵی بنەماڵەکەشیان پشکنین بکەن. کاروان بە تۆمەتی «پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی کوردستان» و «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی» لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کرابوو.

بەپێی وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم منداڵەی ١٧ ساڵە دوای تەواوکردنی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە و دوای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانەکەیدا، بە دانانی بارمتەی چوار ملیار تمەن ئازاد کراوە.

لەگەڵ ئەوەشدا، دامەزراوە حکوومەتییەکان لەم دواییانەدا جارێکی تر کاروان سوورییان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی میاندواو بانگهێشت کردووە و مەترسیی دەستبەسەرکردنەوەی دووبارەی لەسەرە.


بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە