دەستبەسەرکرانی خالق حەقیقەتخاە و محەممەد محەممەدیزادە لە شارەکانی شنۆ و دیواندەرە
دەستبەسەرکرانی خالق حەقیقەتخاە و محەممەد محەممەدیزادە لە شنۆ و دیواندەرە
هەینی، ١٨ی ۹ی ٢٠٢٦
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی خالق حەقیقەتخاە، خەڵکی شنۆ، و محەممەد محەممەدیزادە، خەڵکی دیواندەرە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی سێشەممە، ١٥ی ۹ی ٢٠٢٦، خالق حەقیقەتخاە، خەڵکی گوندی «سیاوان»ی سەر بە شنۆ، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە، بێ پێشکەشکردنی هیچ بڕیارێکی دادوەری و بەکارهێنانی توندوتیژی، دەستبەسەر کراوە.
لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی یەکشەممە،١٣ی ۹ی ٢٠٢٦، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بێ پێشکەشکردنی بڕیارێکی دادوەری، هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری محەممەد محەممەدیزادە، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی دیواندەرە، و هەوڵیان داوە دەستبەسەری بکەن و بیگوازنەوە بۆ شوێنێکی نادیار. ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵی دووانەیە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد دەربارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتنی ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەردەست نییە.
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان