ئورمیە؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکرانی پێنج هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە
ئورمیە؛ دەستبەسەرکرانی پێنج هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە
هەینی ،١٨ی ۹ی ٢٠٢٦
پێنج هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری ئورمیە بە ناوەکانی واحید شەعبانی، بێهدار ئەسەدی، ساڵح دەربووبەچیچەک، فەرهەنگ دێهقان و مەجید ئیبتهاج، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، نزیکەی کاتژمێر دووی بەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ١٧ی ۹ی ٢٠٢٦، واحید شەعبانی، بێهدار ئەسەدی و ساڵح دەربووبەچیچەک، سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «گێسیان» سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ئورمیە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییانە لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکانیان و بێ نیشاندانی هیچ بڕیار یان بەڵگەیەکی دادوەری، دەستبەسەر کراون.
هەروەها، ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی ۹ی ٢٠٢٦، فەرهەنگ دێهقان، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی «دزێ»ی مەرگەوەڕ، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر شوێنی کارەکەی و بەکارهێنانی توندوتیژی، دەستبەسەر کراوە.
هەمان ڕۆژ، مەجید ئیبتهاج، هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی «زێوە»ی سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ئورمیە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
شایەنی باسە کە هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییانە بۆ ئاگاداربوون لە بارودۆخیان، تا ئێستا بێ ئەنجام ماوەتەوە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد دەربارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییانە، تۆمەتەکانی ئاراستەکراوەیان و شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسیان لەبەردەست نییە.
← سنووری بانە؛ برینداربوونی ئاروین عەزیزی، کۆڵبەری تەمەن ۲۰ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران
بابەتی داهاتوودەستبەسەرکرانی خالق حەقیقەتخاە و محەممەد محەممەدیزادە لە شارەکانی شنۆ و دیواندەرە →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان