مهاباد؛ دەستبەسەرکران و نادیاریی چارەنووسی مێهران ئیبراهیمزادە
هەینی،۱۸ی۹ی۲٠۲٦
مێهران ئیبراهیمزادە، هاووڵاتییەکی تەمەن ۳۱ ساڵی کوردی خەڵکی مهاباد، لە ئەنجامی هەڵکوتانی توندوتیژانەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر شوێنی کاری دەستبەسەر کراوە و دوای تێپەڕبوونی ٤ ڕۆژ، هێشتا چارەنووسی نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی سێشەممە ۱٥ی۹ی۲٠۲٦، مێهران ئیبراهیمزادە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بێ پێشاندانی هیچ بڕیارێکی دادوەری دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزە حکوومەتییەکان بە هەڵکوتانە سەر شوێنی کاری ناوبراو (دوکانی ڕۆنگۆڕینی ئۆتۆمبێل) و بە بەکارهێنانی توندوتیژیی زۆر، دەستبەسەریان کردووە.
لەگەڵ تێپەڕبوونی ٤ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی مێهران ئیبراهیمزادە لە بەرداستدا نییە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان