هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

کامێران؛ دەستبەسەرکرانی یاسر حوسێنی و موحسین ئەسەدی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

September 17, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
کامێران؛ دەستبەسەرکرانی یاسر حوسێنی و موحسین ئەسەدی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

پێنجشەممە، ١٧ی ۹ی ٢٠٢٦

کامێران؛ دەستبەسەرکرانی یاسر حوسێنی و موحسین ئەسەدی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات

یاسر حوسێنی و موحسین ئەسەدی، دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی کامێران، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە، ١٧ی ۹ی ٢٠٢٦، موحسین ئەسەدی، هاووڵاتییەکی ٣٥ ساڵە و خەڵکی شاری کامێران، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە. ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.

هاوکات، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بەکارهێنانی توندوتیژی، یاسر حوسێنی، هاووڵاتییەکی ٢٨ ساڵە، خەڵکی گوندی لۆن و دانیشتووی کامێران،یان دەستبەسەر کردووە.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، چەند کەس لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە ئۆتۆمبێلی کەسییەوە هەڵیانکوتووەتە سەر دۆکانی کەلوپەلی ناوماڵی یاسر حوسێنی لە گۆڕەپانی شافێعیی کامێران و بێ ئەوەی هیچ بڕیارێکی دادوەرییان پیشان بدەن، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە پێوەکراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی یاسر حوسێنی و موحسین ئەسەدی لە بەردەستدا نییە.


بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

دەستبەسەرکرانی خالق حەقیقەتخاە و محەممەد محەممەدیزادە لە شارەکانی شنۆ و دیواندەرە
بەندکردن
// Sep 18, 2026

دەستبەسەرکرانی خالق حەقیقەتخاە و محەممەد محەممەدیزادە لە شارەکانی شنۆ و دیواندەرە

دەستبەسەرکرانی خالق حەقیقەتخاە و محەممەد محەممەدیزادە لە شارەکانی شنۆ و دیواندەرە

خوێندنەوەی تەواو
ئورمیە؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکرانی پێنج هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە
بەندکردن
// Sep 18, 2026

ئورمیە؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکرانی پێنج هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

ئورمیە؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکرانی پێنج هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

خوێندنەوەی تەواو
مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی هیوا عەبدوڵڵاهی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە
بەندکردن
// Sep 16, 2026

مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی هیوا عەبدوڵڵاهی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی هیوا عەبدوڵڵاهی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

خوێندنەوەی تەواو
شنۆ؛ شەپۆلی دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی هاووڵاتییان لە بەرەبەری مانگرتنی گشتی لە کوردستان
بەندکردن
// Sep 15, 2026

شنۆ؛ شەپۆلی دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی هاووڵاتییان لە بەرەبەری مانگرتنی گشتی لە کوردستان

شنۆ؛ شەپۆلی دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی هاووڵاتییان لە بەرەبەری مانگرتنی گشتی لە کوردستان

خوێندنەوەی تەواو