دەستبەسەرکردنی ئامانج محەممەدپوور، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە
دەستبەسەرکردنی ئامانج محەممەدپوور، چالاکی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسی خەڵکی بۆکان
یەکشەممە، ٢٠ی۹ی ٢٠٢٦
ئامانج محەممەدپوور، چالاکی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسی خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. هەروەها، کەلوپەلە ئەلیکترۆنییەکانی ناوبراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، کاتژمێر ١١ی شەوی شەممە، ١٩ی۹ی٢٠٢٦، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بەبێ پێشکەشکردنی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و بە بەکارهێنانی توندوتیژی، هێرشێکیان کردووەتە سەر ماڵی بنەماڵەی ئامانج محەممەدپوور و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئامانج محەممەدپوور، جگە لە پشکنینی ماڵەکەی، لەبتۆپ و مۆبایلەکەشیان دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد دەربارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە ئاراستەکراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئامانج محەممەدپوور لەبەردەست نییە. هەوڵەکانی بنەماڵەکەشی بۆ بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر دۆخی ناوبراو، تاکو ئێستا بێئاکام ماوەتەوە.
← سنە؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی نیما ئەحمەدی
بابەتی داهاتووبجنۆرد؛ دەستبەسەرکردنی مەهدی پاکمێهر، هونەرمەند و گۆرانیبێژی کورد بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان