هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

بجنۆرد؛ دەستبەسەرکردنی مەهدی پاک‌مێهر، هونەرمەند و گۆرانیبێژی کورد بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران

September 21, 2026 3 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
بجنۆرد؛ دەستبەسەرکردنی مەهدی پاک‌مێهر، هونەرمەند و گۆرانیبێژی کورد بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران

بجنۆرد؛ دەستبەسەرکردنی مەهدی پاک‌مێهر، هونەرمەند و گۆرانیبێژی کورد بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران

ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ۹ی ٢٠٢٦، مەهدی پاک‌مێهر—هونەرمەند، گۆرانیبێژ و وەرزشکاری کوردی خەڵکی بجنۆرد لە پارێزگای خۆراسانی باکوور—لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ بەندکران، ڕەوانەی بەندی ئەمنیی بەندیخانەی ناوەندیی بجنۆرد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، مەهدی پاک‌مێهر کە چالاکی بواری زمان و کلتووری کوردی و وەرزشکاری بەشی بۆکسە، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا دەستبەسەر کرابوو و سزای بەندکران و لێدانی قامچی بەسەردا سەپابوو.

ئەم هونەرمەندە پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی بجنۆردەوە بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی نظام» و «کۆبوونەوە و پیلانگێڕی بەمەبەستی تێکدانی ئاسایش»، سەرەتا سزای ٤ ساڵ بەندکرانی بڕاوە و ١ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێنرابوو؛ بەڵام دوای ناڕەزایەتی دەربڕین، حوکمەکەی قورستر کرایەوە بۆ ٥ ساڵ بەندکرانی بڕاوە.

جگە لەوەش، لەلایەن لقی دووەمی دادگای تاوانەکانی بجنۆردەوە بە سەرۆکایەتیی قازی مورادی، بە تۆمەتی «تێکدانی نەزمی گشتی» سزای ١ ساڵ و ٣ مانگ بەندکران و ٧٤ قامچی بەسەردا سەپێندرا.

مەهدی پاک‌مێهر ڕۆژی هەینی ٩ی ۱ی٢٠٢٦، لە ئەنجامی هەڵکوتانی چەکدارانەی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر کافەکەی لە بجنۆرد دەستبەسەر کرا. لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا، سەرڕای ئەوەی بە هۆی بەرکەوتنی فیشەکی ساچمەییی هێزە ئاسایشییەکانەوە بریندار ببوو، بە توندوتیژییەکی زۆر و تەنانەت تێکدانی کەلوپەلی کافەکەشی دەستگیر کرا. ناوبراو بۆ ماوەی دوو مانگ لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکان و کەرەنتینەی بەندیخانەی بجنۆرد لەژێر ئەشکەنجەی سەختی جەستەیی و دەروونی و بێبەشکردن لە خزمەتگوزاریی پزیشکیدا ڕاگەیەنرا، تا دواجار بە دانانی بارمتەی قورسی ٦ ملیار تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

مەهدی پاک‌مێهر یەکێک لە چالاکانی ناسراوی کلتووری و سیاسی و هونەرمەندێکی جەماوەریی بجنۆردە. ناوبراو لە ساڵی ٢٠٢٥یشدا دەستبەسەر کرابوو و سزای ٦ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو، هەروەها لە سەردەمی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی»شدا دەستبەسەر کرابوو.

شایانی باسە ئەم هونەرمەندە لە مانگی ۳ی ساڵی ٢٠١٨دا، دوای بڵاوکردنەوەی گۆرانیی «بژی کوردستان» و بە تۆمەتی ناوبردنی کوردستان، پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان لەو گۆرانییەدا، لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.


بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە