تورکیا؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکران و مەترسیی دیپۆرتکرانەوەی کەیھان جەوانمەردی، پەناخوازی سیاسیی کورد بۆ ئێران
شەممە، ٣ی ۱٠ی ٢٠٢٦
تورکیا؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکران و مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی کەیهان جەوانمەردی، پەناخوازێکی سیاسیی کورد بۆ ئێران
کەیهان جەوانمەردی، پەناخوازێکی سیاسیی کورد و خەڵکی تیکاب، کە ٤٥ ڕۆژ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە تورکیا دەستبەسەر کراوە، دوای گواستنەوەی بۆ یەکێک لە کەمپەکانی نیشتەجێبوونی کاتیی ئەم وڵاتە، لەگەڵ مەترسیی دیپۆرتکرانەوە و ڕادەستکردنەوەی بە ئێران بەرەوڕووە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، کەیهان جەوانمەردی، چالاکی سیاسیی تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی تیکاب، لە کەمپی «پەهلەوان کۆی» لە شاری ئەدیرنەی تورکیا ڕاگیراوە و لە مەترسییەکی جدیی دیپۆرتکرانەوە بۆ ئێران دایە.
کەیهان جەوانمەردی ڕۆژی چوارشەممە، ١٩ی ۸ی ٢٠٢٦، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە تورکیا دەستبەسەر کراوە. ناوبراو دوای دەستبەسەرکران، سەرەتا لە کەمپی ئەدیرنە ڕاگیراوە و ١٦ ڕۆژ پێش ئێستا، بە مەبەستی جێبەجێکردنی بڕیاری دیپۆرتکرانەوە، بۆ کەمپی «پەهلەوان کۆی» گواستراوەتەوە.
ئەم پەناخوازە، کە پێشینەی چالاکیی سیاسیی هەیە، لە ئەگەری گەڕاندنەوەی بۆ ئێران، لەگەڵ مەترسیی تووشبوون بە ئەشکەنجە، دەستبەسەرکران و سزای قورس و نامرۆڤانە لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەرەوڕوو دەبێتەوە.
کەیهان جەوانمەردی لە چەند ساڵی ڕابردوودا وەک چالاکی سیاسی و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بووە. بەهۆی گوشارە بەردەوامەکانی دامەزراوە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە مەبەستی گەیشتن بە شوێنێکی ئەمن، هەرێمی کوردستانی بەجێهێشتووە.
لەگەڵ سەرنجدان بە مەترسیی جدیی ئەشکەنجە، دەستبەسەرکردن و سزای قورس کە ئەم پەناخوازە سیاسییە لە ئەگەری گەڕاندنەوەی بۆ ئێران لەگەڵی بەرەوڕوو دەبێتەوە، داوا دەکرێت حکوومەتی تورکیا دەستبەجێ ڕەوتی دیپۆرتکردنەوەی ناوبراو ڕابگرێت و بنەمای قەدەغەکردنی گەڕاندنەوەی زۆرەملێیی ڕەچاو بکات. هەروەها داوا لە ناوەند و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ، بە تایبەتی ئەو دامەزراوانەی بەرپرسیارن لە بواری پشتیوانی و پاراستنی پەناخوازان، دەکرێت هەرچی زووتر کاردانەوەیان بەرامبەر بە بارودۆخی کەیهان جەوانمەردی هەبێت و بۆ ڕێگریکردن لە گەڕاندنەوەی بۆ ئێران هەنگاوی پێویست هەڵبگرن.
← میراوا؛ کوژرانی خالید شیر، کاسبکار و مەڕداری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان
بابەتی داهاتووتیکاب؛ دەستبەسەرکرانی محەممەد عبادی، منداڵی ۱۵ ساڵی کورد لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان