تیکاب؛ دەستبەسەرکرانی محەممەد عبادی، منداڵی ۱۵ ساڵی کورد لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە
شەممە، ٣ی ۱٠ی ٢٠٢٦
تیکاب؛ دەستبەسەرکردنی محەممەد عبادی، منداڵی ١٥ ساڵی کورد، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە
محەممەد عبادی، منداڵی ١٥ ساڵی کورد و یەکێک لە منداڵانی کار و خەڵکی شاری تیکاب، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە ماڵی بنەماڵەکەی دەستبەسەر کرا و دواتر بۆ تاران گواسترایەوە. بە تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، هێشتا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەو لە بەردەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی۹ی ٢٠٢٦، محەممەد عبادی، منداڵی ١٥ ساڵ و یەکێک لە منداڵانی کار، کە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی لە تارانەوە بۆ تیکاب گەڕابووەوە، لە کاتی هێرش و هەڵکوتنی هێزەکانی ئیدارەی ئیتالاعاتی ئێران بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی دەستبەسەر کرا.
بەپێی وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزە حکوومەتییەکان دوای دەستبەسەرکردنی ئەم منداڵە، ناوبراویان بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەتییەکانی تاران گواستووەتەوە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکار و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم منداڵە کوردە لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بۆ بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر دۆخی ناوبراو، هێشتا بێئەنجام ماوەتەوە.
← تورکیا؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکران و مەترسیی دیپۆرتکرانەوەی کەیھان جەوانمەردی، پەناخوازی سیاسیی کورد بۆ ئێران
بابەتی داهاتوولە شاری مەهاباد، شەماڵ ڕەسووڵ مروەت، بەندکراوی سیاسیی پێشوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی و گواسترایەوە بۆ زیندان →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان