لە شاری مەهاباد، شەماڵ ڕەسووڵ مروەت، بەندکراوی سیاسیی پێشوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی و گواسترایەوە بۆ زیندان
یەکشەممە، ٤ی ۱٠ی 2026، شەماڵ (خدر) ڕەسووڵ مروەت، چالاکی مەدەنیی کورد و خەڵکی مەهاباد، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای یەک ساڵ بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گواستراوەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی شەممە ۳ی ۱٠ی2026، ناوبراو پاش بانگکران، سەردانی لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای گشتی و شۆڕشی مەهابادی کردبوو و لەوێ دەستبەسەر کرابús. ئەو هاووڵاتییە پێشتر لە ڕێگەی ئاگادارییەکەوە بۆ ئەو ناوەندە بانگ کرابوو.
شەماڵ ڕەسووڵ مروەت پێشتر بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندەی دژ بە حکومەت" لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهابادەوە (بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئەحەد سیامی) سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بەڵام لە تۆمەتی ئەندامێتی لە گرووپە دژبەرەکان بێبەری کرابوو.
سابقەی دەستبەسەرکرانی:
ساڵی 2025: ئێوارەی سێشەممە 28ی۱٠ی 2025، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئورمیە گواسترابۆوە. دوای 18 ڕۆژ لێپرسینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی مەهاباد کرابوو و سێ مانگ دواتر بە دانانی بارمتەی 3 ملیار تمەنی بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
ساڵی 2012: بەهۆی بەشداری لە کۆبوونەوەیەک بۆ پاڵپشتی لە خوێندکارانی شیناوای مەهاباد دەستبەسەر کرا و 2013 بە تۆمەتی "کردەوەی دژ بە ئاسایشی گشتی" سزای 5 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا، کە دوای تەواوبوونی ماوەی سزاکەی ئازاد کرا.
ساڵی 2020 : جاری پێشووتر دەستبەسەر کرابوو و سزای سێ ساڵ بەندکران (دوو ساڵی تێپەڕاند و بە مەرجدار ئازاد کرا) و پێنج ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپابوو؛ هەر لەو ساڵەشدا سەرەڕای سەرکەوتنی لە تاقیکردنەوەی زانکۆ، لە درێژەدان بە خوێندن لە قۆناغی کارناسی باڵا بێبەش کرا.
← تیکاب؛ دەستبەسەرکرانی محەممەد عبادی، منداڵی ۱۵ ساڵی کورد لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە
بابەتی داهاتووسزای سێدارەی مستەفا شەریفی بەندکراوی خەڵکی پیرانشار لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان