سزای سێدارەی مستەفا شەریفی بەندکراوی خەڵکی پیرانشار لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا
شەممە، ٣ی ۱٠ی٢٠٢٦
ئورمیە؛ سزای سێدارەی مستەفا شەریفی، بەندکراوی کورد و خەڵکی پیرانشار، جێبەجێ کرا
سزای سێدارەی مستەفا شەریفی، بەندکراوی ٤٥ ساڵی کورد و خەڵکی پیرانشار، کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە «ماددە هۆشبەرەکان» بە سزای سێدارە سزا درابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە (بەندیخانەی دەریا) جێبەجێ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بەرەبەیانی شەممە، ٣ی ۱٠ی ٢٠٢٦، سزای سێدارەی مستەفا شەریفی، تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی پیرانشار، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.
بەپێی وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، مستەفا شەریفی خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بوو. ناوبراو نزیکەی پێنج ساڵ پێش، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کرابوو و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە سزای سێدارە سزا درابوو.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ئەم بەندکراوە لەلایەن ڕاگەیاندنە فەرمییەکانی ناوخۆی ئێران یان سەرچاوە دادوەرییەکانەوە ڕانەگەیەندراوە.
← لە شاری مەهاباد، شەماڵ ڕەسووڵ مروەت، بەندکراوی سیاسیی پێشوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی و گواسترایەوە بۆ زیندان
بابەتی داهاتووسنە؛ مەرزیە مورادوەیسی و سۆهراب بەهرامی ڕووبەڕووی سزای بەندکران بوونەوە →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان