سنە؛ مەرزیە مورادوەیسی و سۆهراب بەهرامی ڕووبەڕووی سزای بەندکران بوونەوە
یەکشەممە، 4ی ۱٠ی 2026، مەرزیە مورادوەیسی، مامۆستای دەرکراو و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، لەگەڵ سۆهراب بەهرامی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە، لە دوو دۆسیەی جیاوازدا لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای بەندکرانی هەڵپەسێردراو و پێبژاردنی پارەیان بەسەردا سەپا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، مەرزیە مورادوەیسی لەلایەن یەکێک لە لقەکانی دادگای شۆڕشی سنەوە سزای 2 ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و پێبژاردنی پارەی بەسەردا سەپاوە. ئەم سزایە لە ڕێکەوتی 30ی 9ی 2026 بە شێوەی فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە. مەرزیە مورادوەیسی هەم لە دەیەی 1980 و هەم لە ساڵانی ڕابردووشدا بەهۆی چالاکیی مەدەنی و دادخوازییەوە پێشینەی دەستبەسەرکران و سزادانی هەیە.
لە لایەکی دیکەوە، سۆهراب بەهرامی لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە 5 ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و پێبژاردنی پارە سزابدراوە. ئەم چالاکە مەدەنییە لە مانگی ۱ی 2026دا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و دوای تێپەڕاندنی نزیکەی 3 مانگ بەندکران و لێکۆڵینەوە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
← سزای سێدارەی مستەفا شەریفی بەندکراوی خەڵکی پیرانشار لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا
بابەتی داهاتووسەقز؛ دەستبەسەرکرانی ئایدا قادری، وەرزشوان و ڕاهێنەری مەلەوانی لە لایەن هێزە حکومەتییەکانەوە →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان