سەقز؛ دەستبەسەرکرانی ئایدا قادری، وەرزشوان و ڕاهێنەری مەلەوانی لە لایەن هێزە حکومەتییەکانەوە
دووشەممە ٥ی۱٠ی۲٠۲٦
ئایدا قادری، هاووڵاتیی تەمەن ٢٠ ساڵی کورد، وەرزشوان، ڕاهێنەری مەلەوانی و خەڵکی شاری سەقز، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی یەکشەممە ٤ی۱٠ی۲٠۲٦، ئایدا قادری، تەمەن ٢٠ ساڵ، ڕاهێنەری وەرزشی مەلەوانی و وەرزشوانی خەڵکی شاری سەقز لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی مانگی سێپتەمبەری ئەمساڵدا لانی کەم ١٧ ژن لە ئێران دەستبەسەر کراون کە ٧ کەس لەوان لە هاووڵاتییانی کورد بوون.
← سنە؛ مەرزیە مورادوەیسی و سۆهراب بەهرامی ڕووبەڕووی سزای بەندکران بوونەوە
بابەتی داهاتووبجنۆرد؛ مانی پەرتانی بە ٨ ساڵ بەندکردن سزادرا →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان