هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

بجنۆرد؛ مانی پەرتانی بە ٨ ساڵ بەندکردن سزادرا

October 06, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
بجنۆرد؛ مانی پەرتانی بە ٨ ساڵ بەندکردن سزادرا

سێشەممە، ٦ی ۱٠ی ٢٠٢٦

بجنۆرد؛ مانی پەرتانی، دەستبەسەرکراوی ناڕەزایەتییەکانی مانگی۱ی ٢٠٢٦، بە ٨ ساڵ بەندکردن سزادرا

مانی پەرتانی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی بجنۆرد و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱ی ٢٠٢٦، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی بجنۆردەوە سەرجەم بە ٨ ساڵ بەندکردن سزا درا.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، مانی پەرتانی، کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱ی ٢٠٢٦ لە بجنۆرد دەستبەسەر کراوە، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «چالاکیی پڕوپاگەندەیی دژ بە نیزام»، «سووکایەتیکردن بە ڕێبەر» و «کۆبوونەوە و دانیشتنی نهێنی بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات» سەرجەم بە ٨ ساڵ بەندکردن سزا دراوە. ئەم بڕیارە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، مانی پەرتانی لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱ی ٢٠٢٦ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دوای تێپەڕبوونی یەک مانگ، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی بجنۆرد گواسترایەوە. ناوبراو لەو کاتەوە بەبێ مۆڵەتی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی بجنۆرددا بەندە.

بەپێی ئەو زانیارییەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بەدەستیان گەیشتووە، بەرپرسانی بەندیخانەی ناوەندیی بجنۆرد، بەبێ ڕەچاوکردنی ئەو ماددە یاسایییەی پەیوەندیدار بە جیاکردنەوەی بەندکراوان بەپێی جۆری تاوانەکانیانە، ناوبراویان لە بەندی بەندکراوانی تاوانە گشتییەکان و کەسانی مەترسیداردا ڕاگرتووە؛ ئەمەش ئاسایش و تەندروستیی ناوبراوی خستووەتە مەترسییەوە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

قەزوێن؛ سەعید ئیجادی هاووڵاتیی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی» سزای ۲۱ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 24, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
سنە؛ دەستبەسەرکرانی مونا دەباغ بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران

بەندیخانەی ئیلام؛ بەردەوامبوونی دەستبەسەرکرانی ئەمیر پەرویززادە هاووڵاتیی کورد و خەڵکی بەدرە

دەستبەسەرکرانی ڕەزا تیج و عەلی مورادیان دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری بەدرە لە پارێزگای ئیلام
بەندکردن
// Oct 23, 2026