سنە؛ جەمال خودارەحمی و هێرش ناوگەڕان سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا
سێشەممە، ٦ی ۱٠ی ٢٠٢٦
سنە؛ جەمال خودارەحمی و هێرش ناوگەڕان، دوو چالاکی مەدەنیی کورد، سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپا
جەمال خودارەحمی و هێرش ناوگەڕان، دوو چالاکی مەدەنیی کورد و خەڵکی سنە، لە دوو دۆسیەی جیاوازدا لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە سزای بەندکردنی هەڵپەسێردراو و جەریمەی پارە سزا دراون.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لەم دواییانەدا جەمال خودارەحمی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە، لەلایەن یەکێک لە لقەکانی دادگای شۆڕشی سنەوە بە دوو ساڵ بەندکردنی هەڵپەسێردراو و جەریمەی چوار ملیۆن تمەن سزا دراوە.
هەروەها، هێرش ناوگەڕان لە دۆسیەیەکی جیاوازدا بە سێ ساڵ بەندکردنی هەڵپەسێردراو محکوم کراوە. لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بڕیارەکانی دادگا بە فەرمی بە هەردوو هاووڵاتییە کوردەکە ڕاگەیەندراون.
جەمال خودارەحمی ڕۆژی ٤ی ۱ی٢٠٢٦، لە ئەنجامی هێرشی هێزە حکوومەتییەکان بۆ سەر ماڵە خێزانییەکەیان لە سنە، دەستبەسەر کرا. دوای ٢٥ ڕۆژ لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی، تا کۆتایی قۆناغەکانی دادرسییەکە ئازاد کرا.
هێرش ناوگەڕانیش ڕۆژی ٢٥ی ۱ی٢٠٢٦، لە ئەنجامی هێرشی هێزە حکوومەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی، دەستبەسەر کرابوو.
← بجنۆرد؛ مانی پەرتانی بە ٨ ساڵ بەندکردن سزادرا
بابەتی داهاتووتاران؛ بورزوو ڕەزایی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی کرماشان، بە سزای سێدارە سزا درا →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان