سەقز؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی حەیدەر قادریان
پێنجشەممە، ١ی ۱٠ی ٢٠٢٦
سەقز؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی حەیدەر قادریان
دوای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی حەیدەر قادریان، هاووڵاتیی تەمەن ٤٥ ساڵی کورد و خەڵکی سەقز، هێشتا هیچ زانیارییەکی لەبارەی چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەردەست نییە و دامەزراوە حکوومەتییەکانیش لە وەڵامدانەوە بە بنەماڵەکەی خۆ دەبوێرن.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، حەیدەر قادریان، تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی گەڕەکی «بەردەبەڕانی»ی شاری سەقز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی۹ی ٢٠٢٦، لە ئەنجامی هەڵکوتانی توندوتیژانەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بۆ سەر ماڵەکەی لەو شارە، بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی وتەی سەرچاوەکانی نزیک لە بنەماڵەی قادریان، دوای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی حەیدەر قادریان، هێزە ئەمنییەکان و دەزگای دادوەری هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتە پاڵدراوەکان دژ بە ناوبراو نەداوە.
هەروەها، حەیدەر قادریان لە ماوەی ئەم پێنج ڕۆژەدا لە مافی پەیوەندیی تەلەفۆنی، چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە.
← ئورمیە؛ بەیان ساڵحیان، پزیشکی کوردی خەڵکی سەقز، دەستبەسەر کرا و چارەنووسی هێشتا نادیارە
بابەتی داهاتووسزای سێدارەی ئیحسان نەورۆزی بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان