ئورمیە؛ بەیان ساڵحیان، پزیشکی کوردی خەڵکی سەقز، دەستبەسەر کرا و چارەنووسی هێشتا نادیارە
اورمیە؛ دەستبەسەرکردنی بەیان ساڵحیان، پزیشکی کورد و خەڵکی سەقز، بە توندوتیژی و ناڕوونیی چارەنووس
چوارشەممە، ٣٠ی ۹ی ٢٠٢٦
بەیان ساڵحیان، پزیشکی تەمەن ٤٣ ساڵ و پسپۆڕی هەناو، خەڵکی سەقز و دانیشتووی اورمیە، لە ڕەوتی هێرشی هێزە حکوومەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی لە اورمیە، بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٧ی ۹ی ٢٠٢٦، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا بە هێرشکردنە سەر ماڵی کەسیی بەیان ساڵحیان لە اورمیە، بە بەکارهێنانی توندوتیژیی زۆر و لێدان، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
هەروەها هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لەگەڵ پشکنینی تەواوی ماڵەکەی، مۆبایل و لەپتۆپی ناوبراویشیان دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنی بەیان ساڵحیان، تۆمەتە پێوەکراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
شایانی باسە کە بەیان ساڵحیان پێشتر، لە ڕەوتی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی «ژن، ژیان، ئازادی» لە پاییزی ٢٠٢٣دا، لەگەڵ دوو پزیشکی دیکەی خەڵکی سەقز بۆ ماوەیەک دەستبەسەر کرابوو.
ناوبراو دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی سەقزەوە بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی بابەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان» بە ٨ مانگ بەندکردن سزادرا. ئەم سزایە دواتر لەلایەن دادگا گۆڕدرا بۆ سزای نەقدی بە بڕی ٢٠ ملیۆن تمەن.
← سەلاسی باوەجانی؛ گەنجێک بە ناوی نایب کەرەمی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپا کوژرا
بابەتی داهاتووسەقز؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی حەیدەر قادریان →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان