کامێران؛ دەستبەسەرکرانی کاوە مونتەزیری و عەتا قوبادی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە
کامێران؛ دەستبەسەرکرانی کاوە مونتەزیری و عەتا قوبادی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە
چوارشەممە، ١٤ی۱٠ی ٢٠٢٦
دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی کاوە مونتەزیری و عەتا قوبادی، خەڵکی گوندی «شایەنی»ی سەر بە شاری کامێران، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی چوارشەممە، ١٤ی۱٠ی ٢٠٢٦، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامێران هێرشیان کردووەتە سەر دووکان و شوێنی کارەکەی کاوە مونتەزیری، لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەم شارەدا، و بێ ئەوەی هیچ بڕیارێکی دادوەری پیشان بدەن، دەستبەسەریان کردووە.
لە هەمان کاتدا، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی بنەماڵەیی عەتا قوبادی لە گوندی شایەنی و دوای پشکنینی ماڵەکە، بێ پیشاندانی هیچ بڕیارێکی دادوەری، دەستبەسەریان کردووە. عەتا قوبادی یەکێکە لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکانی کوردستان.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییە، تۆمەتە پێوەبەستراوەکان و شوێنی ڕاگرتنیان لە بەردەستدا نییە.
← بەندیخانەی ئێڤین؛ وریشە مورادی بەندکراوی سیاسیی کورد دیسان سزای سێدارەی بەسەردا سەپایەوە
بابەتی داهاتووبەندیخانەی شیروان؛ جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ڕەزا ڕەجەبیان هاووڵاتیی کورد →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان