هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

پێنج ساڵ زیندان بۆ نەعیم لەشکەری، بەندکراوی کوردی بەندیخانەی تارانی گەورە

July 26, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
پێنج ساڵ زیندان بۆ نەعیم لەشکەری، بەندکراوی کوردی بەندیخانەی تارانی گەورە

لە بەردەوامیی سەپاندنی سزای زیندان بەسەر چالاکانی کورد، نەعیم لەشکەری، هاووڵاتیی کوردی تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی بیجاڕ، لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر «عەمووزاد»، بە تۆمەتی «کۆبوونەوە و تەبانی بە مەبەستی ئەنجامدانی تاوان دژی ئاسایشی وڵات»، بە پێنج ساڵ زیندان سزادرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ناوبراو لە ٤ی فێبریوەری ٢٠٢٥، کاتێک بۆ سەفەرێکی چەند ڕۆژە چووبووە تاران، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکان دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی تارانی گەورە گواسترایەوە.

نەعیم لەشکەری پێشتر لە ساڵی ٢٠٢٤یش بە تۆمەتی «سووکایەتی کردن بە پیرۆزییەکان» بە چوار ساڵ زیندان سزادرا بوو، بەڵام دوای تێپەڕاندنی هەشت مانگ ئازاد کرابوو.

هەروەها، لە ١١ی ئەپریلی ٢٠٢٣ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکان دەستبەسەر کرابوو و لە کاتی لێپرسینەوەدا بەهۆی ئەشکەنجەی توند بریندار بووبوو و بۆ نەخۆشخانە گواسترابووەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکان، هۆکاری دەستبەسەرکردنی ناوبراو بڵاوکردنەوەی ستۆرییەک لە پەڕەی ئینستاگرامەکەی بوو.

ناوبراو پێشتر، لە ٢٧ی ئۆگستی ٢٠٢٢یش لە گەرمەی خۆپیشاندانەکانی «ژن، ژیان، ئازادی»دا دەستبەسەر کرابوو.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

سنە؛ بانگکردنی لیلا پاشایی و باران ساعدی بۆ دادگای پێداچوونەوە بە تۆمەتێکی نوێ و دۆسیەسازیی ئیدارەی ئیتڵاعات
بەندکردن
// Oct 31, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 30, 2026

شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

شنۆ؛ سەنعان فەراسەت سزای ساڵێک و چوار مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

خوێندنەوەی تەواو ←
مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی کەیوان ئاشتاب پەرستاری خەڵکی مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی
بەندکردن
// Oct 27, 2026

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 26, 2026

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

سایین قەڵا؛ نەبی سۆفی هاووڵاتیی کورد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

خوێندنەوەی تەواو ←