هەواڵی بەپەلە
خۆپیشاندان

خۆپیشاندانێکی بەرفراوان لەبەردەم سەفارەتی ئێران لە لەندەن

August 09, 2026 1 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
خۆپیشاندانێکی بەرفراوان لەبەردەم سەفارەتی ئێران لە لەندەن

:
ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران لەبەردەم سەفارەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لەندەن کۆبوونەوە و دژی سەرکوت، زوڵم و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن ڕژێمی ئێران دەنگیان هەڵبڕی.

لە ناو خۆپیشاندانەکەدا ئاڵا کوردییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزکرانەوە و بەشداربووان پەیامی ئازادی، دادپەروەری و کۆتاییهێنان بە سیاسەتی سەرکوتی ڕژێمی ئێرانیان گەیاند.

ئەم کۆبوونەوەیە لەبەردەم نوێنەرایەتیی دیپلۆماسیی ئێراندا پەیامێکی ڕاستەوخۆ بوو بۆ ڕژێم: دەنگی ناڕازییەکان بە ترس و سەرکوت خامۆش ناکرێت.

خەندان تێلیگراف بەردەوام دەبێت لە بەدواداچوون و بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانی ئەم خۆپیشاندانە


بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە