سنە؛ دەستبەسەرکردنی توندوتیژانەی فەرەیدوون نامداری و شوعلە ڕووحی هاوژینی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە
دووشەممە ٧ی ۹ی٢٠٢٦
فەرەیدوون نامداری، هاووڵاتیی تەمەن ٥٥ ساڵی کورد و خەڵکی سنە، لەگەڵ شوعلە ڕووحی هاوژینی، لە ئەنجامی هەڵکوتانی توندوتیژانەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتدا دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ۹ی ٢٠٢٦، نزیکەی ١٥ کەس لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بە بەکارهێنانی توندوتیژی هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری فەرەیدوون نامداری و بەبێ پێشاندانی هیچ بڕیارێکی دادوەری دەستبەسەریان کردووە.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات دواتر هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی تایبەتیی فەرەیدوون نامداری و شوعلە ڕووحی هاوژینیشیان دەستبەسەر کردووە. ئەم هێزانە جگە لە دەستبەسەرکردنیان، ماڵەکەیان بە تەواوی پشکنیوە.
تا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە پاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاوژینە لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لەم بوارەدا بێئاکام ماوەتەوە.
← قەسری شیرین؛ سەپاندنی سزای ٥ ساڵ زیندان بەسەر ئەبولفەزل ڕوستەمی و عیرفان مورادی
بابەتی داهاتوودوو هەرزەکاری کورد لە تیکاب دەستگیر کراون و بۆ تاران گوازراونەتەوە →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان