هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

شنۆ؛ دەستبەسەرکرانی دووبارەی مەولوود رووستا لە لایەن هێزە حکومەتییەکانەوە

August 29, 2026 1 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
شنۆ؛ دەستبەسەرکرانی دووبارەی مەولوود رووستا لە لایەن هێزە حکومەتییەکانەوە

شنۆ؛ دەستبەسەرکردنەوەی مەولوود ڕووستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

شەممە، ٢٩ی ۸ی ٢٠٢٦

هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی شاری شنۆ بەناوی مەولوود ڕووستا، بۆ دووەمین جار لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی ۸ی ٢٠٢٦، مەولوود ڕووستا، خەڵکی گوندی «حەسەن نووران» سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

پێشتر، لە ڕاپۆرتێکدا هاتووبوو کە مەولوود ڕووستا بەرەبەیانی دووشەممە ٢٤ی ۸ی ٢٠٢٦، بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی دەستبەسەر کرابوو و دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە، بەشێوەیەکی کاتی ئازاد کرابوو.

سەرەڕای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ بەسەر دووەمین دەستبەسەرکردنی مەولوود ڕووستا، هێشتا زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنەکە، ئەو تۆمەتانەی لە دژی ئەو هاووڵاتییە خراونەتەڕوو و شوێنی ڕاگرتنی، لەبەردەستدا نییە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

مەریوان؛ دەستبەسەرکرانی خەبات فەدایی، هونەرمەندی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی
بەندکردن
// Sep 09, 2026

خوێندنەوەی تەواو
دەستبەسەرکردنی سووران یاری لاوی تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی جوانڕۆ بە لاقی شکاوەوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە
بەندکردن
// Sep 08, 2026

دوو هەرزەکاری کورد لە تیکاب دەستگیر کراون و بۆ تاران گوازراونەتەوە

سنە؛ دەستبەسەرکردنی توندوتیژانەی فەرەیدوون نامداری و شوعلە ڕووحی هاوژینی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە
بەندکردن
// Sep 07, 2026