هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

دەستبەسەرکرانی ۵ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە شارەکانی شنۆ و نەغەدە

August 24, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
دەستبەسەرکرانی ۵ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە شارەکانی شنۆ و نەغەدە

دووشەممە، ٢٤ی ۸ی ٢٠٢٦

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لانی کەم پێنج هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی شنۆ و نەغەدە بە ناوەکانی سەعدوون داستاری، ڕەحمان ئازەرەخش، سەنعان فەراسەتی، سەلام (شاهین) ئازەری و مەولوود ڕوستا، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون. یەکێک لە دەستبەسەرکراوان دوای چەند کاتژمێر لێکۆڵینەوە ئازاد کراوە، بەڵام چوار کەسی دیکە تا ئێستا لە دۆخی دەستبەسەرکران و بێئاگاییدا بەسەر دەبەن.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بەرەبەیانی دووشەممە، ٢٤ی ۸ی٢٠٢٦، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات سێ هاووڵاتیی بە ناوەکانی سەعدوون داستاری و مەولوود ڕوستا، هەردووکیان خەڵکی ئاوایی «حەسەن‌نووران»، و ڕەحمان ئازەرەخش، تەمەن ٤٩ ساڵ و خەڵکی ئاوایی «سۆفیان»، دەستبەسەر کردووە.

بەپێی وتەی سەرچاوەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هەڵکوتنە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییانە و دروستکردنی کەشێکی ترس و تۆقاندن، هەوڵی دەستبەسەرکردنیانیان داوە. مەولوود ڕوستایش دوای چەند کاتژمێر لێکۆڵینەوە ئازاد کراوە.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی ۸ی٢٠٢٦، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شنۆ بە ناوی سەنعان فەراسەتی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

لە هەمان ڕۆژدا، سەلام ئازەری ناسراو بە شاهین، تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی نەغەدە و زیندانیی سیاسیی پێشووی کورد، لە ئەنجامی هەڵکوتنی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر شوێنی کارەکەی و بەکارهێنانی توندوتیژی، دەستبەسەر کراوە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، تۆمەتە پاڵدراوەکان و چارەنووسی ئەو چوار هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە. هەروەها، بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بۆ زانینی شوێن و دۆخی ئەوان تا ئێستا بێئاکام ماوەتەوە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

قەزوێن؛ سەعید ئیجادی هاووڵاتیی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی» سزای ۲۱ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 24, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
سنە؛ دەستبەسەرکرانی مونا دەباغ بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران

بەندیخانەی ئیلام؛ بەردەوامبوونی دەستبەسەرکرانی ئەمیر پەرویززادە هاووڵاتیی کورد و خەڵکی بەدرە

دەستبەسەرکرانی ڕەزا تیج و عەلی مورادیان دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری بەدرە لە پارێزگای ئیلام
بەندکردن
// Oct 23, 2026